پێنج كه‌سی خێزانێك كوژران، دوای ئه‌وه‌ی له رێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك و تكریت كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارییه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا بۆ (كه‌ركوك ناو).
روداوه‌كه شه‌وی رابردوو، 26ی كانونی یه‌كه‌م بووه له‌سه‌ر رێگای هاتوچۆی كه‌ركوك – تكریت، له بازگه‌كه‌دا، ئه‌و خێزانه راگیراون و دواتر ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكراوه.
عه‌قید موعه‌مه‌ر مورته‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی ره‌شاد له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بازگه‌یه‌كی وه‌همییان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه داناوه و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان راگرتووه كه خێزانێكی مه‌ده‌نی تێدا بووه".
"هه‌ر له‌وێدا، چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستبه‌جێ ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له سه‌رنشینه‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه، كه پێنج كه‌س بون و هه‌مویان كوژراون، له نێویاندا ژن هه‌یه".
به‌وته‌ی عه‌قید موعه‌مه‌ر سێ ئۆتۆمبێلی تر كه له‌و كاته‌دا به بازگه وههمییهكهدا تێپه‌ڕبون، زیانیان به‌ركه‌وتووه و تا گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كانیش چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون و ناوچه‌یان به جێهێشتووه.
سنوری روداوه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و له دوای روداوه‌كه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، كه شه‌وی رابردو بڵایكردۆتهوه، مه‌ده‌نییه‌ك كوژراوه و دوو كه‌سی تر برینداربون، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا له جۆری مارسیدس له رێگای نێوان ناحیه‌ی عه‌له‌م و كه‌ركوك.
ئه‌و روداوه له كاتێكدایه، چه‌ندین هێرشی تری چه‌كداری له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر تۆماركراون له چه‌ند رۆژی رابردودا، كه زیانی گیانی لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌رچه‌نده زیاتر له دوو ساڵه كۆتاییهاتنی داعش له عیراق راگه‌یه‌ندراوه.