وێرانه‌یی جه‌نگ و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وه‌ستاندووه و زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یشی، له ئاواره‌یی و له ژێر خێوه‌تدا هێشتۆته‌وه.
كاتێك ته‌له‌عفه‌ر له حوزه‌یرانی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش، ده‌وروبه‌ری 225 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بون، كه هێشتا به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان سه‌دا 55یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌و قه‌زایه‌ی خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌ڵك به ده‌ست نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت، پاشماوه‌ی شه‌ڕ له شاره‌كه‌دا ده‌بینرێت و هه‌لیكار نییه، ئه‌وانه‌یشی زه‌ره‌رمه‌ندبون قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه.
"هه‌زاران خانوو زیانیان به‌ركه‌وت له شه‌ڕی داعش، بۆیه خه‌ڵك سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ن و نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه" قاسم محه‌مه‌د شه‌ریف، قایمقامی ته‌له‌عفه‌ر بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و ده‌ڵێت ته‌نیا له سنوری قه‌زاكه‌دا 14 گوند به ته‌واوی خاپور بون.
له به‌ربه‌سته‌كانی تری به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك، به‌وته‌ی قایمقام، نه‌بونی هه‌لیكار و قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتوانه، له‌گه‌ڵ كه‌می خزمه‌تگوزاری.
ته‌له‌عفه‌ر، گه‌وره‌ترین قه‌زایه له عیراق، 23 گه‌ڕه‌ك و 30 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له خۆده‌گرێت، بۆیه زیانه‌كانیشی له‌چاو ناوچه‌كانی تر زۆرتربون.
عه‌بدولجه‌بار زوهێری، چالاكوانی مه‌ده‌نی له ته‌له‌عفه‌ر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له دیارترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆمبه چێنراوهكانه له ژماره‌یه‌ك گوند و زه‌وی كشتوكاڵیدا، جگه له كه‌می خزمه‌تگوزاری، له‌گه‌ڵ پشتگوێخستنی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ك ناوچه‌یه‌كی وێرانه دانراوه".
په‌رله‌مانی عیراق، پێشتر له بڕیارێكدا ته‌له‌عفه‌ری وه‌ك شارێكی وێران ناساندووه، به‌وپێیه‌ش ده‌بوو بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ته‌رخانبكرێت.
به‌و چالاكوانه به پێویستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرنگی به ته‌له‌عفه‌ر بده‌ن و له رێی بنیاتنانی خانوو به تێچوی كه‌مه‌وه هانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بده‌ن.
"له گوندی نزیكی ناوه‌ندی ته‌له‌عفه‌ر، خێزانه توركمانییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له خێوه‌تێكی ساده‌دا نیشته‌جێ بون، چونكه داعش خانوهكانیانی خاپور كردووه، 350 خێزانی گونده‌كانی دیكه‌ش له ماڵی خه‌ڵكی تردا جێگیربون به‌هه‌مان هۆكار" زوهێری واده‌ڵێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له ساڵی 2019دا زیاتر له 240 هه‌زار خێزانی ئاواره بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه نه‌ینه‌وا له پله‌ی سێیه‌مدا بووه به 44 هه‌زار خێزان.
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ڵێت به‌هۆی داعشه‌وه ده‌وروبه‌ری پێنج هه‌زار خانوو زیانیان به‌ركه‌وت و زیاتر له 600 حانوش به ته‌واوی داڕوخان، له‌رێی ته‌قاندنه‌وه یان سوتاندنیهوه.
به‌وته‌ی موحسین حسێن زه‌ینلعابدین، له‌كاتێكدا رێژه‌ی وێرانكاری له ته‌له‌عفه‌ر ده‌گاته سه‌دا 35، به‌ڵام به‌ده‌مه‌وه‌چون بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نییه، هه‌رچه‌نده له‌و پێناوه‌دا له هه‌موو ده‌رگاكانیان داوه.
ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، رویانكردۆته ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، بابل و كه‌ركوك، به‌شێكیشیان له توركیان.
ئیبراهیم محه‌مه‌د یونس، سه‌رۆكی رابیته‌ی قه‌ڵای رۆشنبیری ته‌له‌عفه‌ر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره، پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و نه‌بونی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی راسته‌قینه‌یه، جگه له نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لیكار".
سه‌رباری هه‌بونی چه‌ندین كێشه، به‌وته‌ی ئیبراهیم، حكومه‌تیش به‌رنامه و پلانی نه‌بووه بۆ هاندانی گه‌ڕانه‌وه.
له پارێزگا و كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا وتی "قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له هه‌موو ئاواره‌كان، چونكه ئه‌منیه‌ت هه‌یه، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و پهروهردهییهكانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه"، ئه‌وه‌ش له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و قه‌زاكه‌یه له 26ی كانونی یه‌كه‌می 2019، كه تێیدا جه‌ختیشیكرده‌وه "ته‌له‌عفه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی تێدایه له نێوان پێكهاته‌كاندا".
زۆرێك له ئاواره‌كان و ئه‌وانه‌یشی بۆ ته‌له‌عفه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی ده‌ستی هاوكاری ده‌كه‌ن تا دوباره ژیانیان بكه‌وێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، چونكه ئه‌وان له یه‌ككاتدا خه‌می بژێوی و بنیاتنانه‌وه‌ی خانوهكانیشیان هه‌یه.
حه‌سه‌ن محراب، لێپرسراوی میحوه‌ری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا له حه‌شدی شه‌عبی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "میدیا و به‌شێك له سیاسیه‌كان رۆڵیان هه‌یه له پێچه‌وانه نیشاندانی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، باس له مه‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كرێت، كه هیچیان راست نین".
ئه‌و لێپرسراوه‌ی حه‌شد داوایكرد په‌له بكرێت له قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوان و رێكخستنی كۆڕ و سیمینار، بۆ به‌هێزكردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشاندانی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
تەلەعفەر بە دوری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوانەكەی لە زۆرینه‌ی توركمانی شیعه‌مه‌زهه‌ب و عەرەب پێكهاتون، لە ئابی 2017 له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.