پردی حورییه له موسڵ، بڕیاره له نیسانی ئه‌مساڵدا بكرێته‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوو پردی دیكه‌ی روخاویش له نێو شاره‌كه‌دا، پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێبكات.
له موسڵ پێنج پردی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر روباری دیجله دروستكراوه، بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی روباره‌كه شاره‌كه ده‌كاته دوو به‌شه‌وه، به‌ڵام هه‌موو پرده‌كان له‌شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه ته‌قێنرانه‌وه.
نه‌بیل یوزبهكی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌وبان و پرده‌كان له نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاره‌كانی هه‌یكه‌لی ئاسنینی پردی حورییه له كۆتاییدایه، ئه‌وه‌ش قورسترین قۆناغی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی بنیاتنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده، كه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بوو له به‌رده‌م كاره‌كاندا".
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانییه‌كانی عیراق، له كانونی یه‌كه‌می 2018دا، پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی حورییه‌ی راگه‌یاند له نێوان هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی موسڵ به تێچوی زیاتر له 10 ملیار دینار و بڕیاره له نیسانی 2020دا، به‌ڕوی هاتوچۆدا بكرێته‌وه.
"كاره‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه له پردی سێی موسڵ به‌ره‌وپێش چووه و به‌شی چه‌پی ته‌واو بووه، ئێستا چاوه‌ڕێی چاككردنی به‌شی راستی پرده‌كه ده‌كه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌وبان و پرده‌كانی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا، پردی موسه‌نای دوو ده‌كرێته‌وه و كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی موسه‌نای یه‌كیش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هه‌ردوو پردی چوار و پێنجیش له موسڵ، به پاڵپشتی دارایی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، له ناوه‌ڕاستی كانونی دوه‌می 2020دا پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌وته‌ی یوزبهكی كاركردن له 43 پرۆژه‌ی نۆژهنكردنهوهدا به‌رده‌وامه، له گرنترینیان رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان موسڵ – به‌غدا به درێژایی 90 كیلۆمه‌تر و رێگای موسڵ – هه‌ولێر، بڕیاره هه‌موو پرۆژه‌كانیش له 2020دا ته‌واو بكرێن.
نه‌ینه‌وا دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 39 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و له 33 یه‌كه‌ی ئیداری پێكهاتووه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆ زیاتر له سێ ساڵیش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه له ئاڵۆزیدا بوو، بۆیه زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كه‌وت.