به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی ناوی دامه‌زرێنراوانی بڵاوكرده‌وه، دوای چه‌ندجارێك له دواخستنی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م، په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ناوی زیاتر له دوو هه‌زار و 500 كه‌سی راگه‌یاند، وه‌ك دامه‌زرێنراوانی سلكی په‌روه‌رده و بڕیاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، بڕیاری ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌ربچێت. (كلیك لـــێـره بكه بۆ بینینی ناوی دامهزرێنراوان)
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، له ناوه راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا 377 مامۆستای سه‌ره‌تایی، 622 مامۆستای زانكۆ، هه‌زار و 149 مامۆستای ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، 25 دكتۆرا له‌گه‌ڵ زیاتر له 300 خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر.
له لیسته‌كه‌دا ناوی فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زرێنراوی په‌روه‌رده‌ی تێدا نییه، به‌هۆی ته‌واونه‌بونی رێكاره‌كانی پرۆسه‌كه‌وه.
په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زاییان هه‌یه ده‌توانن له ماوه‌ی 10 رۆژدا تانه له ئه‌نجامی دامه‌زراندنه‌كه بده‌ن.
له چه‌ند مانگی رابردودا، زیاد له جارێك كات بۆ راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زراوانی كه‌ركوك دانراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانه‌وه له‌سه‌ر دابه‌شكاری دامه‌زراندن دواخراوه.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به پێی خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران كه‌س چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانجار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.