پەروین فاتیح جەباری، لێپرسراوی یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە پەروەردەی کەرکوک، پەرلەمانتارانی کوردی پارێزگاکە تۆمەتبار دەکات، بەوەی نەیانتوانیوە چارەسەری کێشەی کەمی ڕێژەی دامەزرێنراوانی کورد بۆ کەرکوک چارەسەر بکەن.
ئەو کە ئەندامی لیژنەی دامەزراندنە، دەڵێت "وەك نەتەوەی كورد بەشداربوین لە لیژنەی دامەزراندنەكە، بەڵام دواتر بۆمان دەركەوت رێژەی كورد كەمە، بۆیە پەرلەمانتارانی كوردمان لە پارێزگاكە ئاگاداركردەوە تا هەوڵبدەن پشكی كورد زیاد بكەن".
ئەو لە رونکردنەوەیەکیدا کە لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت "دیارە هیچیان بۆ نەكراوە، بۆیە پێیانوتین بكشێنەوە لە لیژنەکە، ئێمەش كشاینەوە".
زیاتر وتی "چوار مانگە ئەم كێشەیە هەیە، بەڵام پەرلەمانتارانی كورد نەیانتوانی چارەسەری بكەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە کورد شەش پەرلەمانتاری لە کەرکوک ھەیە، کە ھەر شەشیان سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م، په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ناوی زیاتر له دوو هه‌زار و 500 كه‌سی راگه‌یاند، وه‌ك دامه‌زرێنراوانی سلكی په‌روه‌رده و بڕیاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، بڕیاری ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌ربچێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، له ناوه راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا 377 مامۆستای سه‌ره‌تایی، 622 مامۆستای زانكۆ، هه‌زار و 149 مامۆستای ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی، 25 دكتۆرا له‌گه‌ڵ زیاتر له 300 خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر.
لەو رێژەیەش هەزار و 517 لە دامەزرێنراوان عەرەبن، 500 کورد و 412 تورکمان، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە.