عه‌بد عه‌لی حسێن توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك پێیوانییه له دامهزراندنهكهدا سته‌م له كه‌س كرابێت، به پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسایی و سروشتی ناوی ده‌بات، داوا له ناڕازییه‌كانیش ده‌كات سكاڵا به‌رز بكه‌نه‌وه و چاوه‌ڕێی پێداچونهوهبن.
په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك، دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 8ی كانونی دوه‌م ناوی دامه‌زرێنراوانی بڵاوكرده‌وه، كه ناڕه‌زایی زۆری ده‌رچوان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و توركمانی لێكه‌وتۆته‌وه.
عەبد عەلی حسێن توعمە، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێمانوایە رێكارەكان زۆر ئاسایی و سروشتی تێپەڕێنراون، لەسەر بنەمای ئه‌وه‌ی كێ له پێشه و خاڵبه‌ندی دامه‌زراندنه‌كه دابه‌شكراوه".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) قەزای حەویجە، بەقەد هەموو ناوەندی شاری كەركوك و شەش ناحیەی دەوربەری پشكی دامەزراندنی پەروەردەی بەركەوتووە، ئەوەش ناڕەزایی فراوانی كورد و توركمانی لێكەوتۆتەوە، بەو پێیەی بە هەردوو پێكهاتەكە ئەوەندەی عەرەب پشكی دامەرزاندنیان بەرنەكەوتووە.
"پێمانوانییه سته‌م له كه‌س كرابێت، ده‌رچوان مافی خۆیانه گله‌ییان هه‌بێت و ده‌رگای تانه و سكاڵامان كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به سهتملێكراو ده‌زانن، خۆم سه‌یری یه‌ك به یه‌كی تانه‌كانیش ده‌كه‌م".
توعمه، كه به سه‌ردانێك له به‌غدایه و له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه لێدوانی بۆ (كه‌ركوك ناو) دا، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی هێشتا بواری گۆڕانكاری له لیستی دامهزرێنراواندا ماوه، ئه‌و ناوانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌ره‌نجامی كۆتایی نییه و پاڵێوراون بۆ دامه‌زراندن.
ئەگەر لەیەك گوند 19 كەس خاوەن خاڵی بەرز بن، خۆ بێبەشیان ناكەم لەهەلی دامەزراندن
بەپێی لیستی ناوی دامەزرێنراوان، نزیكەی هەزار و 517 كەس لە دامەزرێنراوان بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتون، كە لانیكەم لەسەدا 62ی كۆی دامەزرێنراوان دەكات، له كاتێكدا كورد نزیكەی 500 دامەزرێنراوی بەركەوتووە، كە زیاتر لەسەدا 20 و توركمانیش زیاتر لەسەدا 17 بە 412 دامەزرێنراو. هەریەكە لە كریستیانی و كوردی فەیلیش كەمتر لەسەدا یەك.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك له باره‌ی ناڕه‌زاییه‌كان، له نمونه‌ی دامه‌زراندنی 19 كه‌س ته‌نیا له یه‌ك گونددا، وتی "ئەگەر لەیەك گوند 19 كەس خاوەن خاڵی بەرزن، خۆ بێبەشیان ناكەم لەهەلی دامەزراندن، ئەوە تاوانی منی تێدا نییە، بۆیه رێكاره‌كان زۆر سروشتی بون و خه‌ڵك ئازادن چی ده‌ڵێن".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه "رەچاوی ئەوەمان نەكردووە لەسەر بنەمای تایفەگەری و نەتەوەیی دامه‌زراندنه‌كه دابەشبكەین، ئەوەی كراوە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزاره‌تی په‌روه‌رده بووه".
هێشتا زیاتر له سێ كه‌س ماوه ناوه‌كانیان بۆ دامه‌زراندن بگه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ر له سلكی په‌روه‌رده‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده باسی له‌وه‌كرد سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، به ئامانجی ته‌واوكردنی رێكاری دامه‌زراندنی ئیدارییه‌كان، پاسه‌وان و خزمه‌تگوزار بووه.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئابی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌وته‌ی په‌روه‌رده، پاڵپشت به خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵبژێردراون.