كاره‌بای نیشتمانی له موسڵ، چه‌ند رۆژێكه كه‌مبۆته‌وه و له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكیشدا، زیاتر له 14 كاتژمێر ده‌بڕێت.
كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی موسڵ له كاتێكدایه، ئیداره‌ی پارێزگاكه، له كۆتایی ساڵی رابردودا به‌ڵێنی زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای به خه‌ڵك دا له 2020دا.
"14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌بڕێت له موسڵ" كه‌ریم ده‌بونی (48 ساڵ) وای وت، ناڕه‌زایی ئه‌وه‌شی نیشاندا به‌وهۆیه‌وه، زیاد پشت به كاره‌بای مۆلیده ده‌به‌ستن و نرخی ته‌نیا ئه‌مپێرێك له مانگێكدا گه‌یشتۆته 15 هه‌زار دینار.
ئه‌و هاوڵاتییه نیگه‌رانه له‌وه‌ی خه‌ڵێكی زۆری شاره‌كه به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه كاره‌بای مۆلیده‌شیان نییه و شه‌وان به تاریكی یان به دیار چرایه‌كه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ن.
كاره‌بای پارێزگای نه‌ینه‌وا تا حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو 750 مێگاوات بووه، به‌ڵام دواتر و بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌مكرایه‌وه بۆ 400 مێگاوات له ته‌مموزدا، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و بۆ قه‌ره‌بوی ناوچه‌كانی باشوری عیراق.
محه‌مه‌د حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئه‌و غازه‌وه‌یه عیراق له ئێرانی وه‌رده‌گرێت بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌یه ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه له وه‌رزی زستان و سه‌رمادا پێداویستی خه‌ڵك بۆ كاره‌بای نیشتمانی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و له رۆژێكدا ده‌گاته 780 مێگاوات.
موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ چه‌ند ساڵێك له شه‌ڕدا بوو دژ به داعش و به‌وهۆیه‌وه زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی گشتی كه‌وت، له نێویاندا كاره‌با؛ كه به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با زیانه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌كه له سه‌دا 65 زیاتره.
به‌وته‌ی محه‌مه‌د حه‌مید، پێنج وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له نه‌ینه‌وا هه‌یه؛ له‌وانه به‌نداوی موسڵ به توانای 100 مێگاوات، گه‌یاره به 250 مێگاوات، خورمه‌له به 250 مێگاوات و وێستگه‌ی غازی له گه‌ڕه‌كی مه‌نسور له خۆرئاوای موسڵ به توانای 70 مێگاوات.
جگه له نه‌ینه‌وا، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ساڵانه به تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا قه‌یرانی كاره‌بای نیشتمانی سه‌رهه‌ڵده‌دات.