شاری یاری موسڵ، وه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی به‌های گرێبه‌سته‌كه‌ی له ساڵێكدا ته‌نیا 15 هه‌زار دینار بووه، بۆیه ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌وه و له‌رێی لیژنهیهكیشهوه، به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كه ده‌كات.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه، له چوارچێوه‌ی پێداچونه‌وه و دوباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه له موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنانی شاری یاری موسڵ، كه له ساڵێكدا 15 هه‌زار دینار بووه، یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵییه شاراوه‌كان، بۆیه گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و دوباره داده‌ڕێژرێته‌وه، تا به‌هاكه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی پرۆژه‌كه‌دا بگونجێنرێت".
ساڵی رابردوو، 43 په‌رله‌مانتاری عیراقی، له راپۆرتێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، هه‌بونی گه‌نده‌ڵییان له نه‌ینه‌وا پشتڕاستكرده‌وه و به هۆكارێكیان زانی بۆ په‌ككه‌وتنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی، ئه‌وه‌ش دوای به‌دواداچونی مه‌یدانی.
"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی شاری یاری موسڵ پلانێكی باشه به ئاراسته‌ی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه" سه‌لام سوهه‌یل (49 ساڵ) وای وت، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی شاری موسڵ پێیوایه گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌كانی تری خزمه‌تگوزارییدا هه‌یه و خه‌ڵكیش ئه‌وه ده‌زانن، به‌ڵام ناتوانن هیچ بكه‌ن.
شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ سێ ساڵ له شه‌ڕ و ئاڵۆزیدا بوو، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه زیانی زۆر به‌ر ژێرخانی گشتی و تایبه‌تی پارێزگاكه كه‌وت، له ئێستاشدا هه‌وڵی راكێشانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌رێت به ئامانجی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
"شاری یاری یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه گرنگه‌كان و وه‌به‌رهێنانێكی سه‌رنجڕاكێشه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و دنیا، بۆیه گرێبه‌ستی ساڵانه‌ی شاری یاری موسڵ به 15 هه‌زار دینار ئابڕوچونێكی تره له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی له كه‌رتی گه‌شتیاریدا هه‌یه" به‌وته‌ی فه‌وزی حه‌مدانی، شاره‌زای ئابوری.
حه‌مدانی بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت له گرێبه‌ستی شاری یاری موسڵ و ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بكرێنه‌وه، كه پرۆژه‌یه‌كه زۆربه‌ی رۆژانی ساڵ جمه‌ی دێت له خه‌ڵك و ده‌بێت به‌شێك له داهاته‌كه‌یشی بۆ گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كه خهرجبكرێتهوه.
له كۆڕبه‌ندی نه‌ینه‌وا بۆ وه‌به‌رهێنان، كه به سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (USAID)، سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، هانی وه‌به‌رهێنه‌ران درا سه‌رمایه‌كانیان له ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش بخه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌وه‌ش له‌رێی كارئاسانی حكومه‌ت و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری پرۆژه‌كان.
عه‌بدولوه‌دود عادل، وه‌به‌رهێنه‌ر له موسڵ، پێیوایه پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك شاری یاری له هه‌ر وڵاتێكی تر بوایه، ساڵانه هه‌زاران دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كرا، به پێویستیشی زانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا هه‌بێت له پێناو خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و پرۆژانه‌ی بێكاری كه‌مده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبون به رێكار و رێنماییه به‌ركاره‌كانه‌وه.