ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری له كه‌ركوك، بۆ جاری دووه‌م گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوایانكرد دابمه‌زرێندرێن، له وه‌ڵامیشدا ئیداره‌ی پارێزگا به‌ڵێنی پێداون، له‌رێی به‌غداوه داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێبكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی كانونی دوه‌می 2020، هاوكاتی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی توركمان دژی "نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی" له دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌دا، ده‌رچوانی به‌شه ئه‌ندازیارییه‌كانیش له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگادا گردبونه‌وه و داوای دامه‌زراندنیان ده‌كرد.
"خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌ندازیارین، تائێستا كه‌سمان دانه‌مه‌زراوه" هێلێن ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه وای وت.
هێڵێن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتێك منداڵه‌كه‌مان ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندازیار، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین، چونكه من و باوكی وه‌ك دوو ئه‌ندازیار نەمانتوانیوە ژیانێكی شایستەی بۆ دابینبكەین، بۆیە ده‌مانه‌وێت چیتر مافه‌كانمان نه‌خورێت و دابمه‌زرێندرێین".
له 24ی كانونی یه‌كه‌می 2019یشدا، ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری مانگرتنی كاتی‌یان راگه‌یاند، به‌ڵام دوای به‌ڵێنی گه‌یاندنی داواكارییه‌كه‌یان به به‌غدا له‌لایه‌ن راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، ئه‌وكات كۆتاییان هێنان به ناڕه‌زایی.
"له گردبونه‌وه‌ی پێشودا چوینه لای پارێزگار و ناوی نوسین و وتی ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌م بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵام وانزیكه‌ی مانگێكه هیچ وه‌ڵامێكی نییه" ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌یاد محه‌مه‌د، یه‌كێك له ئه‌ندازیارانی ناڕازی.
ئه‌یاد ده‌ڵێت ئه‌وان له به‌رنامه‌یاندا نییه وازبهێنن له‌و داواكارییه تا جێبه‌جێده‌كرێت، "ئێمە نزیكەی 700 ئەندازیارین لە كەركوك كە دەرچووی بەشه‌كانی كارەبا و نەوت و گازین، چەندین ساڵە ده‌رچوین و دانەمەزراوین، دەرچومان هەیە لە 2010وە خوێندنی ته‌واو كردووه".
له گردبونه‌وه‌كه‌ی ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری، هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك روماڵی میدیاییان سنورداركرد و ته‌نیا رێگه‌یان دا، رۆژنامه‌نوسان به مۆبایل وێنه بگرن.
عه‌لی حه‌مادی، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونه‌ری له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری، جه‌ختیكردۆته‌وه له‌وه‌ی پارێزگار نوسراوێكی فه‌رمی ناردۆته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌مینداریه‌تی گشتی، تا دابمه‌زرێندرێن له پرۆسه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان له نێوان پێكهاته‌كاندا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، حه‌مادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن، ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ربگرن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له 2020دا خانه‌نشینده‌كرێن.
پێشتریش زۆرینه‌ی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك، به به‌شه جیاوازه‌كانه‌وه، زیاد له جارێك گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا، تا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه دابمه‌زرێندرێن.