سەندیكای كرێكارانی هەرێمی كوردستان لقی خۆی لە قەزای تلكێف كردەوە و ژنێك وەكو سەرۆك دەستبەكاربوو، بە هاوكاری دەستەیەك كە لە سێ پیاو و ژنێك پێكهاتون. ئەوەش بۆ یەكەمجارە ئەو سەندیكایە لە تلكێف لق بكاتەوە.
ئەو لقە پێنجشەممە 16ی كانونی دووەم، لە كۆمەڵگەی تلسقۆف سەر بە قەزای تلكێف لە دەشتی نەینەوا كرایەوە و رەشا وەدیع عه‌زیز (35 ساڵ)، كچێكی كریستیانی خه‌ڵكی ناحیه‌ی ئه‌لقوش-ـه، وەك سەرۆك دەستبەكاربوو.
رەشا بە(کەرکوک ناو)ی وت "بەئامادەبونی سەرۆکی لقی دهۆكی سەندیکای کرێکارانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئیداریی و ئەمنی ناوچەكە، بە شێوەیەكی فەرمی لقی تلكێف كرایەوە".
ئەو لقە به‌ناوی قه‌زای تلكێفهوه كراوه‌ته‌وه، بەڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه شوێنه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ تلسقۆف، بۆیه له كاركردندا، به‌رپرسیارێتی سنورێكی فراوانتری له سهرشانە.
دەمانەوێت کێشەکانی کرێکارانی قەزای تلکێف چارەسەر بكەین
"ستافێكی پێنج كەسی لقەكە بەڕێوەدەبەین، دوو ژن و سێ پیاو"، رەشا زیاتر وتی "لێپرسراوانی ئیداری ناوچەكە بەڵێنیان پێدام، بەدڵسوزانە پێكەوە كاربكەین، لە پێناو رەخساندنی کۆمەڵێک هەلی کار بۆ خەلکی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی کرێکارانی قەزای تلکێف و دەوروبەری".
له مێژووی تلسقۆفدا، یه‌كه‌مجاره لقێكی سه‌ندیكای كرێكارانی هەرێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، دانیشتوانەكەی كریستیانین، بەدوری 30كم دەكەوێتە باكوری موسڵ و سه‌ر به ناحیەی ئەلقوشه له قەزای تلكێف.
سەرەتای ئەمساڵ، رەشا وەدیع، لە بەشی (چیرۆكی سەركەوتن)ی ماڵپەڕی (كەركوك ناو)، بەشداریكرد و وتی "كه‌سانێك دژایه‌تییان كردم، زۆریان پێ سه‌یر بوو كچێك ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، ده‌یانوت ئه‌وه یه‌كه‌مجاره لقی سه‌ندیكا بكرێته‌وه واباشتره پیاوێك به‌ڕێوه‌ی ببات".