په‌تای وه‌رزی یان ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و به‌راز، بۆته جێی د‌ڵه‌ڕاوكێ له شاری موسڵ و هه‌ر نه‌خۆشێك توشی كۆكه و تای زۆر بوو، هه‌ر زوو ده‌بێته جێی گومانی توشبون به‌و په‌تایه.
هۆكاری ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه، یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه به گومانی ئه‌نفلوه‌نزا خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستییه‌وه، به تایبه‌ت كه چه‌ند هاوڵاتییه‌كیش له دوو مانگی رابردودا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
"ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گومانده‌كرێت توشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بوبن له موسڵ له به‌شێكی تایبه‌تی ته‌ندروستی دانراون له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا" دكتۆر نه‌بیل ئه‌حمه‌د.
چوار حاڵه‌ت تۆماركراوه، كه دوو منداڵ، پیاوێك و ژنێكه، گومان هه‌یه په‌تای ئه‌نفلوه‌نزاییان هه‌بێت
نه‌بیل بۆ (كه‌ركوك ناو) رونیكرده‌وه "چوار حاڵه‌ت تۆماركراوه، كه دوو منداڵ، پیاوێك و ژنێكه، گومان هه‌یه په‌تای ئه‌نفلوه‌نزاییان هه‌بێت، له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیری فێركاری له‌ژێر چاودێریدان و نمونه‌ی خوێنیان وه‌رگیراوه تا له تاقیگه‌كانی به‌غدا پشكنینی بۆ بكرێت و نه‌خۆشییه‌كه‌یان یه‌كلاییبكرێته‌وه".
په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی، زۆرترینیان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كانی جۆری (H5N1) و (H7N9) توشى مرۆڤ ده‌بن، له چه‌ند رۆژێكدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه كۆكه‌ی زۆر، تا، هه‌وكردنی قوڕگ، ئازار له جومگه‌كان، گێژبون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
لە كانونی یەكەمی 2019، جاسم مه‌عماری، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چوار حاڵه‌ت به گومانی په‌تاكه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای موسڵ تۆماركراون و له نه‌خۆشانی تر جیاكراونه‌ته‌وه، دواتر دوانیان گیانیله‌ده‌ستداوه و پشكنینه‌كانی ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه".
به‌پێی ده‌ره‌نجامی ئه‌و پشكنینه‌ی له تاقیگه‌كانی به‌غدا كراون، ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانه‌ی له موسڵ گیانیله‌ده‌ستداوه تووشبوی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بووه، به‌وته‌ی مه‌عماری.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی گومانی په‌تای له‌سه‌ر بووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، له به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنه‌كه‌یدا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و په‌تایه نه‌كراوه.
"هاوسه‌ره‌كه‌م توشی دڵتێكهه‌ڵاتن هات، حه‌زی خواردنی نه‌ما و پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رزبۆوه، تا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و گومانیان كرد تووشی ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی بوبێت، بۆیه خرایه به‌شێكی تایبه‌ت و نمونه‌ی خوێنه‌كه‌ی بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا" ره‌فل عوبێد له‌باره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه وای وت.
ئیبراهیم ره‌عد، هاوسه‌ری ره‌فل، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر و له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی خوێنه‌كه‌ی بگاته‌وه موسڵ.
هاوسه‌ره‌كه‌م كۆچی دوایی كرد به‌رله‌وه‌ی پشكنینی خوێنه‌كه‌ی له به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه
به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی ئیبراهیم نوسراوه توشی له‌رزی زۆر بووه، به‌بێ باسی په‌تای وه‌رزی ئه‌نفلوه‌نزا.
"به‌راستی حه‌زمنه‌كرد سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم بۆچی هۆكاری راسته‌قینه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌نوسراوه، ئه‌وه‌ش له ترسی مامه‌ڵه‌ی زۆر و رۆتیناتی حكومی" ره‌فل واده‌ڵێت.
به‌پێی ئامارێكی ته‌ندروستی جیهانی، له ساڵی 1997ـه‌وه كه‌متر له 500 كه‌س به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
"سێ كه‌س له 2019دا به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌ڵام لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان بێده‌نگییان لێكردووه، كه‌سیش هۆكاری ئه‌وه نازانێت" پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری ئه‌وه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكراكرد.
ئه‌و پزیشكه كه داوای ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه ده‌ڵێت ڤایرۆسی H5N1 له نه‌ینه‌وا و چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، "به‌ڵام ده‌شاردرێته‌وه و ئه‌وانه‌یشی توشبون كه‌س ناتوانێت پێیانبگات چونكه له به‌شێی ته‌ندروستی به جیا دانراون".
جگه له نه‌ینه‌وا، له هه‌رێمی كوردستانی دراوسێی ئه‌و پارێزگایه په‌تاكه بڵاوبۆته‌وه و به‌پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا 2ی كانونی دووەم لانیكەم 30 حاڵەتی توشبوونی گومانێكراو بە ئەنفلوەنزای وه‌رزی تۆماركراون و پشكنینەكانیان بۆ دڵنیابونەوە رەوانەی بەغدا كراون.
ئه‌وس خه‌تیب، چالاكوانی مه‌ده‌نی له موسڵ ره‌خنه‌ی له بێده‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌ینه‌وا گرت به‌رانبه‌ر ئه‌و پایه و داواشیكرد، ته‌ندروستی پێویسته یه‌كلاییبكاته‌وه ئایا ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه یان هیچ حاڵه‌تێك له موسڵ تۆمارنه‌كراوه.
"شاری موسڵ به زه‌وی له‌بار داده‌نرێت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی تر به‌هۆی لێكه‌وته و پاشماوه‌كانی شه‌ڕه‌وه" خه‌تیب واده‌ڵێت.
به‌هۆی پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌وه موسڵ به شوێنێكی له‌باره داده‌نرێت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا
له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له موسڵ، پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، له نێویاندا كه‌ركوك و دیاله‌ش ئاماده‌كارییان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد.
عه‌بدولره‌حمان سه‌واف، پزیشك له موسڵ بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی موسڵ گونجاو نین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تایه‌دا و پێویستیشه نه‌شاردرێته‌وه، تا خه‌ڵك هۆشیاربنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌شاردا بڵاوبۆته‌وه.
له هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن له په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا؛ شتنی ده‌سته‌كان به ئاو‌و سابون، به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌كاتی كۆكه و پژمین، دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ، كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی شوێنی كار و مانه‌وه بۆ هه‌واگۆڕكێ، دوركه‌وتنه‌وه له ته‌وقه‌كردن و له ئامێزگرتن، دوركه‌وتنه‌وه له كه‌سی توشبوو.