لەسەدا 70ی راپرسییەك
پێیانوایە خۆپیشاندانەكانی كەركوك نابێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی دامەزراندن

كەركوك/15ی كانونی دووەمی 2020/ خۆپیشاندانی توركمان لە بەردەم پەروەردە دژی راگەیاندنی پرۆسەی دامەزراندن فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو

بەپێی راپرسییەكی پەیجی عەرەبی (كەركوك ناو) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، لەسەدا 70ی دەنگدەران پێیانوایە خۆپیشاندانەكان نابنەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی دامەزراندن.

ئەو راپرسییە كە پێنجشەممەی رابردوو 16ی كانونی دووەم دانراوە و دوو بژاردەی بەڵێ و نەخێر بە دەنگدەران دراوە، تیایدا پرسیاری ئەوە كراوە، ئایا پێتانوایە خۆپیشاندانەكان دەبێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پلەكانی دامەرزاندن لە كەركوك و دوو هەزار و 400 كەس دەنگیانداوە.

لەو ژمارەیە هەزار و 600 بە نەخێر وەڵامیانداوەتەوە و 711 كەسیش بە بەڵێ.

ئەنجامی ئەو راپرسییە لەكاتێكدایە، لە 14ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی دامەزراندنەكەی كەركوك و پێداچونەوە و وردبینی تیایدا. ئەوەش دوای ناڕەزایی كورد و توركمان هات لە دژی.

هاوكات لە راپرسییەكی تردا كە هەمان رۆژ لە پەیجی كوردی (كەركوك ناو) دانراوە، تیایدا پرسیاری ئەوە كراوە، ئایا دوای ئەوەی توركمان دژی پرۆسەی دامەرزاندن خۆپیشاندانی كرد، پێتباشە كوردیش خۆپیشاندان بكات؟

لەو راپرسییەشدا كە 265 كەس دەنگی داوە، لەسەدا 62یان لەگەڵ ئەنجامدانی خۆپیشانداندان كە 164 دەنگدەر دەكات، لە بەرامبەردا لەسەدا 38ی دەنگدەران بە نەخێر دەنگیانداوە كە 101 دەندەر دەكات.

بونی زۆرینەی دەنگدەران لەگەڵ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن كوردەوە، هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری دەستەی دەرچووانی دانەمەزراو لە كەركوك، بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سبەی پێنجشەممە لە 23ی كانونی دووەم لەبەردەم پەروەردەی كەركوك.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT