هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک، له ناوه‌ندی شاردا زیاتر له 500 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه زۆرینه به تۆمه‌تی تیرۆر بووه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردودا.
به‌پێی ئاماره‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ت، له‌و ساڵه‌دا، له گه‌ڕه‌ك و ناوچه جیاوازه‌كانی ناوشار، چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه، جگه له ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌س، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه ته‌قه‌مه‌نی، مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌لی دزراودا گیراوه.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە راگەیاندنی لیوای 61ی تایبەت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ساڵێكی ده‌ستبه‌كاربونماندا له كه‌ركوك، توانیومانه 333 كه‌س به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیربكه‌ین، كە دەستیان سور بووه بە خوێنی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان و بەشێك لەوانەش ئەمیری داعش بون".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كانی ئه‌و هێزه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، رۆژانه تۆمه‌تباری تیرۆر و چه‌كداری داعش له ناوشاری كه‌ركوك ده‌ستگیرده‌كرێن، وێنه‌كانیشیان به ده‌موچاو داپۆشراوی بڵاوده‌كرێته‌وه، كه به‌شێكیان به ئه‌میر و سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه ناوده‌برێن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زیاتر له دوو ساڵه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك له ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوبه‌ناو روداوی ئه‌منی له‌و سنورانه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه.
"هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، 36 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی ماددەی هۆشبه‌ر، 175 كه‌سیش به‌هۆی سه‌رپێچی به جۆری دزینی نه‌وت، قاچاخی خۆراك و ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركراون" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ت، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و له سه‌ره‌تای 2019دا ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كران له جێی دژه‌تیرۆری عیراق، ئه‌وه‌ش به بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) له‌و هێزه ده‌ڵێت له ناوشاری كه‌ركوك، ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر حه‌وت ئۆتۆمبێلی دزراو، له‌گه‌ڵ 56 بۆمب و دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراو، دوو ده‌مانچه و ژماره‌یه‌ك پێداویستی سەربازی جۆراوجۆر.
له دوایین دوو روداودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك چوار كه‌سیان ده‌ستگیردووه كه پێشتر به‌رپرسیارێتییان له نێو داعشدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو راگه‌یه‌ندراو كه رۆژانی 19 و 20ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوشدا، هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ت و سوپا، هه‌ڵمه‌تێكی درێژخایه‌نی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵ به ماڵیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری كه‌ركوك ئه‌نجامدا، بۆ دۆزینەوەی كەسانی تۆمەتبار، لایەنگرانی داعش، چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەت.
سه‌رچاوه‌كه وتی ئامارێكی وورد لە سه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نییه و گه‌رانه‌كانی تریان نییه چونكه هه‌ندێك رۆژ نزیكه‌ی حه‌وت جار هه‌ڵمه‌تی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیه‌كانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.