له دادگاكانی عیراق، نزیكه‌ی 400 كه‌س به تۆمه‌تی تیرۆر و ئه‌ندامێتی داعش حوكمدراون، له نێویاندا ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا له 17 مانگدا بووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، راپۆرتێكی له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی دادگایی تۆمه‌تبارانی داعش بڵاوكرده‌وه، له ماوه‌ی ئایاری 2018 تا كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می 2019، دوای چاودێری 794 دانیشتنی دادگای تاوانەکان.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی 28ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ له راپۆرته‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پرۆسه‌كانی دادگایی له نۆ پارێزگای عیراق به‌رێوه‌چووه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، كه زیاتر له 60 دادگایی تایبه‌ت به منداڵ بووه، له كۆی دانیشتنهكانیشدا 211 له نه‌ینه‌وا و 32ی له كه‌ركوك بووه.
ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان دراوه، گه‌یشتۆته زیاتر له 500 كه‌س، به‌شێكیان بێ‌تاوان ده‌رچون و نزیكه‌ی 400 كه‌سیان سزادراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 33 منداڵ و 10 ژن هه‌بون.
منداڵه‌كانیان 10یان به سزای تا 10 ساڵ زیندانی و 23یان سزاكه‌ی له نێوان 11 تا 19 ساڵی زیندانیدایه، به‌ڵام له نێو ژنه‌كاندا، یه‌كێكیان به له‌سێداره‌دان و پێنجیان حوكمه‌كه‌ی زیندانی تاهه‌تاییه.
به گشتی له حوكمه‌كاندا 104 سزای له‌سێداره‌دان بۆ پیاوان ده‌ركراوه به تۆمه‌تی تیرۆر.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و راپۆرته‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه و دادگایی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تباران به تاوان به‌ڵام نیگه‌رانیشه له دادگایی نادادپه‌روه‌ر.
میشێل باشیلێت، کۆمیسه‌ری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌ڵێت "ئەوانەی بەرپرسن لەو کردەوە قێزەونە فراوانانەی دژ بە گەلی عیراق ئەنجامیانداوە پێویستە لەسەر تاوانەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و قوربانییەکان ببینن دادپەروهری بەدەستهاتووە، لەهەمان کاتیش‌دا ئەوانەی تۆمەتبارن مافی دادگاییکردنێکی دادپەرەوەرانەیان هەبێت".
هه‌روه‌ها داوا لە دەسەڵاتی دادوەری كراوه پێداچونەوەیەکی گشتگیر بکات بە پرۆسەکانی دادگایی‌کردن و دەرچوونی حوکمەکان، تا رێوشوێنەکانی دادگایکردنی تاوانەکان هاوتەریب بێت لەگەڵ دەستوری عیراق، پابەندیش بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکانه‌وه.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014، له‌شه‌و و رۆژێكدا زۆرینه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای كۆنترۆڵكرد و دواتر بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزگای تری عیراق په‌لیهاویشت، دوای زیاتر له پێنج ساڵ له شه‌ڕ حكومه‌تی ناوه‌ندی كۆتاییهێنانی داعشی له ته‌واوی وڵات‌دا راگه‌یاند و هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه و لایه‌نگرانیشیان به تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و روبه‌ڕوی دادگا كرانه‌وه.