له چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی موسڵ، خاشاك و پاشماوه‌ی پزیشكی كه‌ڵه‌كه ده‌بن و دره‌نگ هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته جێی مه‌ترسی و ناڕه‌زایی نه‌خۆش.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی شاری موسڵ، خۆڵ و خاشاك، له نێویاندا پاشماوه‌ی پێداویستی به‌كارهێنراوی پزیشكیش له حه‌وشه و چوارده‌وری نه‌خۆشخانه‌كاندا فڕێده‌درێن و كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
"پیسی و خاشاك له هه‌موو شوێنێكدا بڵاوه، له نێو به‌شه و راڕه‌وی ژوری نه‌خۆشخانه‌كانی ئیبن سینای فێركاری، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی موسڵ، سه‌لامی فێركاری، به‌تول و خه‌نسا" یه‌حیا محه‌مه‌د (28 ساڵ) وای وت، وه‌ك شایه‌تحاڵێك له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا بینیویه‌تی.
ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو)ی وت "كه‌ڵه‌كه‌بونی ئه‌و پاشماوه‌یه بۆنێكی زۆر ناخۆشی بڵاوكردۆته‌وه و بێزاری بۆ نه‌خۆش و سه‌ردانیكه‌رانیش دروستكردووه".
جگه له پاشماوه‌ی كه‌ڵه‌كه بوو، له چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا كه‌می فه‌رمانبه‌ر، پێداویستی پزیشكی و ئامێریش هه‌یه وه‌ك یه‌حیا وتی.
له نێو حه‌وشه و ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كاندا، به‌شێكی زۆر له‌و كیسانه‌ی پاشماوه پزیشكییه‌كانی تێدایه و كه‌ڵه‌كه بون، له‌به‌ر زۆر مانه‌وه دڕاون و پاشماوه‌كه‌ش ده‌رهاتون.
فراس عه‌قراوی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بونی پشاماوه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كارپێنه‌كردنی كوره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نزیكی نه‌خۆشخانه‌كه سكاڵای كردووه به پاساوی ئه‌وه‌ی بۆته هۆی پیسبونی ژینگه.
"كوره‌ی نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنی تر، كه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ژینگه و ژیانی خه‌ڵك، له‌و ماوه‌یه‌شدا كه گواسترایه‌وه پاشماوه له حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كه‌ڵه‌كه بوو، چونكه نه‌مانتوانی له شوێنی تر فڕێی بده‌ین".
به‌وته‌ی عه‌قراوی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه و سوتاندنی له كوره‌ی تایبه‌تدا ده‌ستیپێكردۆته‌وه.
له شه‌ڕ و ململانێیه‌كانی موسڵ، له كۆی 13 نه‌خۆشخانه 9 نه‌خۆشخانه زیانی به‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش بووه هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی چاودێری و خزمه‌تی ته‌ندروستی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 70، به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا.
له ته‌واوی پارێزگاكه‌شدا، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه نزیكه‌ی 20 نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی وێران بون، به تایبه‌ت له به‌ری راستی شاری موسڵ.
"كێشه‌كه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه و خاشاك چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نانه‌ت ده‌ستشۆر و توالێت و كه‌مترین خزمه‌تگوزاریشی تێدانییه" سه‌لوان عومران (41 ساڵ) وای وت.
هه‌روه‌ها بۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له‌وه‌كرد، له‌مساڵدا كاتێك له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا چۆته نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری، به چاوی خۆی بینویه‌تی "پاشماوه له هه‌موو شوێنێكدا بڵاو بوو، ده‌ستشۆر نه‌بوو، كه پرسیاریشم كرد وتیان فه‌رمانبه‌ری كارگوزار و پاككه‌ره‌وه‌مان كه‌مه".
به‌پێی خه‌مڵاندنی لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی نه‌ینه‌وا، كه‌متر له هه‌زار قه‌ره‌وێڵه له نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ بۆ زیاتر له ملیۆنێك و 800 هه‌زار هاوڵاتی، ئه‌وه‌ش له ئاستی پێوه‌ری ته‌ندروستی جیهانیدا نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری، كه یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه قه‌ره‌باڵه‌غه‌كان و ره‌خنه‌ی زۆر روبه‌ڕوی بۆته‌وه، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت زۆرینه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی سه‌ردانیكه‌ر پێویستیه‌تی له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نییه، هۆكاری ئه‌وه‌ش شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان بووه.
فائز حه‌مدانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نه‌خۆشخانه‌كه ئێستا 210 قه‌ره‌وێڵه‌یه و كێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه له كه‌می فه‌رمانبه‌ردا، ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆر كه‌مه به‌راورد به نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 سه‌ردانیكه‌ر له رۆژێكدا".
نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای فێركاری، پێش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ناوه‌ڕاستی 2014دا، له هه‌شت نهۆم و 535 قه‌ره‌وێڵه پێكهاتبوو، به هه‌موو پێداویستییه پزیشكییه‌كانه‌وه، به‌ڵام له شه‌ڕدا خاپور بوو، بۆیه له شوێنێكی تر و به كاتی نه‌خۆشخانه‌كه كرایه‌وه.
ژینگه‌ی نه‌ینه‌وا، له ئه‌یلولی ساڵی رابردودا، هۆشداری دا له پیسبونی شار و روباری دیجله، بۆیه جه‌ختیانكرده‌وه له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه بوو له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، تا رێگریی له پیسبونی ژینگه بكه‌ن.
ئه‌و هۆشدارییه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، رۆژانه بڕێكی زۆر له پاشماوه‌ی كارگه و نه‌خۆشخانه‌كانیش فڕێده‌ده‌رێنه نێو روباری دیجله‌وه، جگه له‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆش ده‌رژێته هه‌مان روباره‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاوی پاكه بۆ به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی نه‌ینه‌وا و عیراق.
پێشتریش (كه‌ركوك ناو) راپۆرتێكی له‌سه‌ر پاشماوه‌ی فڕێدراوی نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك بڵاوكرده‌وه، لە نێویاندا پاشماوەی نەشتەرگەریی و جەستەی مرۆڤ لەسەر شەقامێكی سەرەكی شارەكە، بەهۆی لەكاركەوتنی كورەی نەخۆشخانەكەوە، تا دواتر ته‌ندروستی بڕیاریداوه به قه‌ده‌غه‌ی فڕێدانی ئه‌و پاشماوانه له شوێنی گشتییه‌كاندا.