هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا، له مانگی رابردوودا زیاتر له ملیۆنێك و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش كه‌متره له نیوه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له مانگه‌كانی پێشتردا هه‌نارده‌كراون، كه هه‌ر به‌رمیلێكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 60 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ كانونی دووه‌می 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 102 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌وه‌ش به داهاتی زیاتر له شه‌ش ملیار و 195 ملیۆن دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یه‌ك ملیۆن و 114 هه‌زار و 35 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 36 هه‌زار به‌رمیل.
هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و مانگه‌دا یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار و 15 به‌رمیل كه‌میكردووه.
له كانونی یه‌كه‌می 2019ا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 827 هه‌زار و 50 به‌رمیل هه‌نارده كراوه، كه رۆژانه ده‌كاته 91 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه، له كانونی دوه‌مدا 309 هه‌زار و 96 به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌رێی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنێكی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
نه‌وتی خاوی عیراق له كانونی دووه‌می رابردودا هه‌ر به‌رمیلێكی به 60.452 دۆلار فرۆشراوه.
له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا، كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPى به‌ریتانی، كاره‌كانی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك راگرت، كه كاری په‌ره‌پێدان بوو به ئامانجی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له ساڵی رابردوودا پلانێكی ئاشكراكرد تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه.
له ته‌مموزی 2017وه تا مانگه‌كانی سه‌ره‌تای 2019، هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك راوستابوو، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنوره‌كه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه 250 به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا و جمبور و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقیدان.
كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017وه و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی، كەوتنە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
له ساڵی 2018دا و به‌ر له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، عیراق نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێی تانكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به رۆژانه‌ی 30 تا 60 به‌رمیل نه‌وت.