له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور، بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێر شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه رویدا، له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی چه‌كداریدا كه به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئه‌و سنوره له پاشماوه‌كانی داعش بون.
به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو)، كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی شوباتی 2020، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكردۆته سه‌ر دیوی خۆرهه‌ڵاتی كه‌مپی "شه‌هید رۆسته‌م جودی" له قه‌زای مه‌خمور له باشوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
له كاتی هێرشه‌كه‌دا، هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ری –دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌مپه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه- به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه.
شۆڕش چەكدار، له هێزه‌كانی پاراستنی جەوهەری بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "داعش لە زنجیرە چیای قەرهچوغەوە هێرشیان بە ئاڕاستەی كەمپی شەهید رۆستەم جودی ئەنجامدا، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر شەڕ و ڕوبەڕوبونهوه دروست بوو".
له‌و پێكدادانه چه‌كدارییه‌دا دوو ئه‌ندامی هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری برینداربون، كه دواتر یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
"داعشه‌كان ته‌رمی دوو كه‌سیان به‌جێماوه، نازانین ژماره‌یان چه‌ند بوو، به‌ڵام هێرشێكی چڕیان ئه‌نجامدا".
به‌وته‌ی شۆرش ئه‌و زانیارییانه‌ی تائێستا له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌وه‌یه چه‌كداره‌كان له سنوری قه‌زای دوبزه‌وه دزیانكردۆته چیای قه‌ره‌چوغ و دواتر به‌ره‌و كه‌مپه‌كه جوڵه‌یان كردووه.
زنجیره چیای قه‌ره‌چۆخ له رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای مه‌خمور، سنوری نێوان هێزه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، له مانگه‌كانی رابردوشدا چه‌نجارێك ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی تێدا ئه‌نجامدراوه دژ به داعش.
پێشتر و له 28ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵیشدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكردۆتهوه سه‌ر كه‌مپه‌كه و دوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان هه‌ڵاتون، هه‌رچه‌نده زیاتر له دوو ساڵه كۆتایی داعش له ته‌واوی عیراقدا راگه‌یه‌ندراوه.
كه‌مپی مه‌خمور، به دوری 60كم له باشوری خۆرئاوای هه‌ولێره، لانیكه‌م 12 هه‌زار كوردی توركیای تێدا نیشته‌جێیه، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاوه ناوچه‌كانی خۆیان (له كوردستانی توركیا) به‌جێهێشت، كه‌مپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌فه‌رمی تۆماركراوه.
مه‌خمور ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌درا، به‌ڵام له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداری له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.