ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، نزیكه‌ی 200 سه‌گی به‌ره‌ڵا ژه‌هرخوارد ده‌كات، به پاساوی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵك.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ڤێته‌رنه‌ری له نه‌ینه‌وا، هه‌ڵمه‌تێكیان له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ ده‌ستپێكرد بۆ له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵا، له‌رێی پێدانی خواردنی ژه‌هراوییه‌وه.
"ئه‌و سه‌گانه‌ی له‌ناوبراون توشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بون وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی پێست و هاری سه‌گ" ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د وائیل، پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری.
وائیل بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و ناوچانه‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵای مه‌ترسیداری تێدا بڵاوه، خواردنی ژه‌هراوییان بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ش له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی تایبه‌ت تا ئاژه‌ڵی تر له‌و خواردنه نه‌خۆن و زیانیان پێنه‌گات.
"له‌ناوبردنی ئه‌و سه‌گانه ده‌بوو ئه‌نجامبدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی گه‌وره بون له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و ته‌ندروستی به گشتی، ده‌بونه هۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌ی په‌لاماری هاوڵاتیانیان ده‌دا" ئه‌حمه‌د وائیل وای وت.
پێشتر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌رێی راپۆرتێكی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه، داوای چاره‌سه‌ریان كرد بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵا، دوای په‌لاماردانی چه‌ند كه‌سێك له نێویاندا منداڵ.
سوها عولیا، پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و خاوه‌نی كلینیكی چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵ له گه‌ڕه‌كی حه‌دبای به‌ری چه‌پی موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێویسته به‌زه‌یی بۆ ئاژه‌ڵ هه‌بێت و ناكرێت به كوشتن له ناوببرێن، چونكه ده‌یان رێگه‌ی تر هه‌یه به‌بێ كوشتن‌یان".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه سه‌گی به‌ره‌ڵا نابێته دڕه‌نده و هه‌ڵگری نه‌خۆشی، ته‌نیا ئه‌وكاته نه‌بێت كه پێشتگوێدهخرێن، بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاربكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گی نێو شه‌قامه‌كان له شوێنێكدا و چاره‌سه‌ر بكرێن.
له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ژماره‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵا له زیادبوندایه و گه‌یشتۆته زیاتر له 16 هه‌زار سه‌گ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه ڤێته‌رنه‌رییه‌كان بۆ (كه‌ركوك ناو).
عوسمان نهعاس، چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت شه‌قامی موسڵاوی زۆر له دیارده‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵا بێزار بون، به‌ڵام چاره‌سه‌ری تر زۆره‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌یان، له‌وانه بنیاتنانی شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه تا رێگری له بڵاوبونه‌وه و زۆربونیان بكه‌ن.
"دیوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و نه‌خۆشخانه‌ی ڤێته‌رنه‌ری و رێكخراوه‌كانی داكۆكی له مافی ئاژه‌ڵ، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یان له ئه‌ستۆدایه ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ری و په‌ناگه‌یه‌كی گونجاو بۆ له خۆگرتنی سه‌گی به‌ره‌ڵا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌ناوبردنی سه‌گ به‌بێ هه‌بونی هیچ چاره‌سه‌رێكی تر هه‌ڵه‌یه".
به‌پێی یاسای ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی ساڵی 2013، پێویسته له هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراق، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵا، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توندی رێكخراوه‌كانی به‌رگری له مافی ئاژه‌ڵان بۆته‌وه و داوای رێكاری تر ده‌كه‌ن، له نێویاندا كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گ و ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا له شوێنێكی تایبه‌ت و دوور له ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی خه‌ڵك.
فه‌واز فازڵ، سه‌رۆكی به‌شی به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی موسڵ پێیوایه زۆرینه‌ی به‌رپرسیارێتی بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵا له ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی داكۆكی له ئاژه‌ڵ و لایه‌نه‌كانی تری ته‌ندروستی، ڤێته‌رنه‌ری و كشتوكاڵه له نه‌ینه‌وا.
"سه‌گی به‌ره‌ڵا له هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌و وڵاتانه ده‌خرێنه شوێنێكی تایبه‌ته‌وه و رێگری له زیادبونیان ده‌كرێت، یان به‌شێكیان بۆ پاسه‌وانی كۆگا و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان و شوێنی تر سودیان لێوه‌رده‌گیرێت" به‌وته‌ی فه‌واز فازڵ بۆ (كه‌ركوك ناو).