عادل كچۆ، دوای ته‌نیا رۆژێك له كۆتا دانیشتنی دادگایی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، له نێو خێوه‌تی ئاواره‌ییدا به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه.
كاتژمێر 8ی به‌یانی 5ی شوباتی 2020 بوو، له كه‌مپی بێرسیڤی ئاواره‌كانی ئێزیدی له قه‌زای زاخۆ، هه‌رئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك پێی زانی، عادل گیانی له‌ده‌ستدابوو.
"هیچ موچه‌یه‌كی نه‌بوو، كرێكاری ده‌كرد و زۆر غه‌ریب بوو، به تایبه‌ت دوای جیابونه‌وه له هاوسه‌ری، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆكوشتنی بێت" مه‌روان خودێدا، ئامۆزای عادل و شایه‌تحاڵی روداوه‌كه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
عادل و هاوسه‌ره‌كه‌ی، 4ی شوباتی ئه‌مساڵ، رۆژێك پێش روداوه‌كه، له دادگای دۆمیز و به‌فه‌رمی كۆتایی به ژیانی هاوسه‌رێتییان هات، دوای ئه‌وه‌ی له 28ی كانونی دوه‌می 2020دا، له‌رێی پیاوانی ئاینییه‌وه جیاببونه‌وه.
جیابونه‌وه‌كه دوای حه‌وت ساڵ له ژیانی هاوسه‌رێتی هات، عادل كچۆ (28 ساڵ) و حه‌یات نه‌واف، دوو منداڵیان هه‌یه؛ ڤیان پێنج ساڵ و ژیان ته‌مه‌ن سێ ساڵ.
چه‌ند ساڵێك ژیانمان وه‌ك به‌هه‌شت بوو، به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌ژیاین
"كاتێك زانیم خۆی خنكاندوه زۆر گریام، زۆر هه‌وڵمدا پێش ئه‌وه‌ی به‌خاكبسپێردرێت ته‌رمه‌كه‌ی ببینم و بچمه سه‌ر گوڕه‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌سوكاری رێگه‌یان نه‌دا و وتیان تۆ هۆكاری خۆكوشتنی بوی" حه‌یات نه‌واف، هاوسه‌ری پێشوی عادل واده‌ڵێت.
ئه‌وان به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیرییان كردبوو، "چه‌ند ساڵێك ژیانمان وه‌ك به‌هه‌شت بوو، هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو، دواتر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی هه‌ردوولاوه ژیانمان تێكچوو، بوو به دۆزه‌خ".
حه‌یات كه ئێستا له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا ده‌ژی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كێشه‌كانمان كه‌ڵه‌كه بون و هه‌ر پێكه‌وه‌ش بڕیاری جیابونهوهماندا".
ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی عادل، كه پێنج برا و خوشكێكی هه‌یه، له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و ته‌نیا بووه له كه‌مپی ئاواره‌كاندا.
مه‌روان-ی ئامۆزای عادل، كه له هه‌مان كه‌مپدا ده‌ژی، "به‌ر له سێ ساڵ خێزانه‌كه‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، عادل و هاوسه‌ره‌كه‌ی مانه‌وه و زۆر دڵخۆش بون له سه‌ره‌تادا، تا دواتر كێشه كه‌وته نێوانیان و به‌و روداوه‌كه‌ش كۆتاییهات".
دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی عادل، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت دوای پشكنینی پزیشكی دادوه‌ری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌پێی زانیاریی سه‌ره‌تایی، ده‌ركه‌وتووه خۆی هه‌ڵواسیووه.
دوای جیابونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی باری ده‌رونی زۆر خراپ بووه
ماهر ره‌شۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی بێرسیڤ له قه‌زای زاخۆی پارێزگای دهۆك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوون، ئه‌و كه‌سه خۆی خنكاندووه له‌نێو خێوتهكهی خۆیدا".
ره‌تیشیكرده‌وه هیچ كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر روداوه‌كه لای ئه‌وان و هێزه ئه‌منییه‌كان تۆماركردبێت.
"دوای جیابونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی باری ده‌رونی زۆر خراپ بووه، چونكه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یشی هه‌مویان له ئه‌ڵمانیان، ته‌نیا له نزیكی ژماره‌یه‌ك ئامۆزایدا ژیاوه و ره‌نگه به‌رگه‌ی جیابونه‌وه‌ی نه‌گرتبێت" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كه‌مپه‌ی عادلی تێدا ده‌ژیا.
ته‌رمی عادل له‌رێی پزیشكی دادوه‌رییه‌وه راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه و له قه‌زای شنگال به‌خاكسپێردراوه.
ئه‌و روداوه دووه‌م حاڵه‌تی "خۆهه‌ڵواسین"ـیه له نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا ته‌نیا له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.
ئێواره‌ی 24ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵیش، له كه‌مپی ئیسیان له قه‌زای شێخان، ئه‌نوه‌ر خدر عه‌لی (21 ساڵ)، له نێو خێوه‌ته‌كه‌ی خۆیدا به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به به‌رزبونه‌وه‌ی رێژەی خۆکوشتن كرد له نێو ئاواره و ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش سیمینارێكی به ئامانجی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه له كه‌مپی حەسەن شام ئه‌نجامدا.
به‌پێی دوو ئامار كه پێشتر (كه‌ركوك ناو) له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، پاڵپشت به زانیاری رێكخراوێكی مه‌ده‌نی و بۆردی کاروباری مرۆڤایه‌تی سه‌ر پارێزگای دهۆک، ته‌نیا له 2018دا له نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا، نزیكه‌ی 20 كچ و كوڕی ئێزیدی كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
هه‌زاران خێزانی ئێزیدی، چه‌ند ساڵێكه له بارودۆخێكی ناهه‌مواری ئاواره‌ییدا ده‌ژین، به‌شێكیان به هۆی وێرانكاری ناوچه‌كانیانه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه كه سه‌دا 30 له هاوڵاتیانی ئێزیدی پێكهاتون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم.