هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، ده‌ستگیركردنی هاوڵاتییه‌كیان راگه‌یاند به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌یی و فڕێدانی ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی شۆرجه، كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان له هه‌ڵمه‌تێكدا تۆمه‌تبار (و، ع، ا)یان ده‌ستگیركردووه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، دانی به‌وه‌داناوه هاوسه‌ری خۆی (ن، ص، ش)ی كوشتووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و تۆمه‌تباره له وته‌كانیدا هۆكاری تاوانه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هه‌بونی كێشه‌ی خێزانی له نێوانیاندا.
ته‌رمی ئه‌و ژنه، 19ی كانونی دوه‌می 2020 له نزیك چێشخاتهی داربلوو له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی كه‌ركوك دۆزرایه‌وه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وكاتی پۆلیس، به‌هێز كێشراوه به‌سه‌ریدا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ ئاسه‌وارێكی فیشه‌ك به جه‌سته‌ی ئه‌و ژنه‌وه نه‌بووه و ته‌نیا به هێز و شتێكی قورس كێشراوه به سه‌ریدا".
ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی له نێوان 40 بۆ 43 ساڵدابوو.
تۆمه‌تباری روداوه‌كه به‌پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عیراقی روبه‌ڕوی دادگا كراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت به كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و سزای تا له سێداره‌دانی بۆ دانراوه.
لە پارێزگای كەركوك هیچ پەناگەیەك نییە بۆ داڵدەدانی ئەو ژنانەی لەلایەن كەسوكارییانەوە روبەڕوی هەڕەشەی جیاواز له نێویاندا كوشتن دەبنەوە.
پێشتر و له تشرینی دوه‌می 2019دا، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیدا، ته‌رمی دوو ئافره‌ت له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه و كچێكیش به‌هۆی سوتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ته‌نیا له یه‌ك هه‌فته‌دا.
بەشێك لە ژنانی كەركوك لە دۆخێكی كۆمەڵایەتی ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن، بەهۆی ئەوەی مافەكانیان پێشێلدەكرێت، روبەڕوی لێدان و چاوسوركردنەوە دەبنەوە.
ناجێگری دۆخی ئابووری، دابونەرێت، هەوڵدان بۆ هێنانەوەی ژنی دووەم و بەزۆر بەشوودان، بەهۆكارە دیارەكانی توندوتیژی دژی ژنان دادەنرێت لە كەركوك.