له ئیداره‌ی پارێزگای دهۆكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ بۆ به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای شنگال داده‌نرێت، دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر دیارنهكانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوودا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك، له چه‌ند رۆژی رابردودا بڕیاریدا به دانانی مه‌یسه‌ر حه‌جی ساڵح، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی شنگال، كه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
مه‌یسه‌ر حه‌جی ساڵح به (كه‌ركوك ناو)ی وت "من ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه 10ی شوبات) ده‌ستبه‌كارده‌بم له‌و پۆسته‌دا و هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م به باشترین شێوه خزمه‌تی خوێندكاران بكه‌م".
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده، له دایكبوی 1969ـیه، ئێزیدییه و خه‌ڵكی تل به‌نات-ی قه‌زای شنگاله، ده‌رچوی كۆلێژی ئادابه به‌شی فه‌ره‌نسی له زانكۆی موسڵ، ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال بووه، پێشتریش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و نیو قایمقامی قه‌زای شنگال بووه.
ئه‌و گۆڕانكارییه دوای دیارنه‌مانی حسێن خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده هات، كه له 19ی تشرینی دوه‌می 2019 بۆ پێنج رۆژ مۆڵه‌تی وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕایه‌وه ده‌وام، هیچ لێپرسراوێكی په‌روه‌رده‌ش هه‌واڵی نازانێت.
یاسین خه‌ڵه‌ف، كه چه‌ند مانگێك به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی په‌روه‌رده‌ی شنگال بوو، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده نه‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆیه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه فه‌رمانی فهسڵكردنی ده‌رچوو".
په‌روه‌رده‌ی كوردی شنگال، سه‌رپه‌رشتی 57 خوێندنگه‌ی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ڵ چوار خوێندنگه‌ی خوێندنی خێرا، هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش له قه‌زای سێمێل سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌وامده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی خوێندنی كوردی ده‌دات، له نێویاندا دابینكردنی كتێب و وانه‌بێژ.
مه‌یسه‌ر حه‌جی ساڵح ده‌ڵێت هه‌ندێك گۆڕانكاری ده‌كات، تا كاروباره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌بچن، زه‌مینه‌سازیش ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكارانی كه‌مپه‌كانی دهۆك بۆ شنگال.