به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێنج رۆژ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دهوامهكهیی و دیارنییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی تر هۆكاره‌كه‌ی بزانن.
زیاتر له دوو هه‌فته‌یه، حسێن خدر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وامی نه‌كردووه و له جێی ئه‌و، كه‌سێكی به كاتی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یاسین خه‌ڵه‌ف، كه ئێستا كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شنگال به‌كاتی به‌ڕێوه‌ده‌بات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوو هه‌فته‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان من و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌دا نه‌بووه، نازانین بۆ چ شوێنێك رۆیشتووه یاخود بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم ده‌زانم پێش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت وتی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات ده‌چێته هه‌ولێر".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، له 19ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ بۆ پێنج رۆژ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێپرسراوانی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وام و هیچ هه‌واڵێكی نییه.
(كه‌ركوك ناو) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به حسێن خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌وه بكات به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ی به‌رده‌ست نه‌بوو.
په‌روه‌رده‌ی كوردی شنگال، سه‌رپه‌رشتی 57 خوێندنگه‌ی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ڵ چوار خوێندنگه‌ی خوێندنی خێرا، هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش له قه‌زای سێمێل سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌وامده‌كه‌ن.
عومه‌ر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك به ( كه‌ركوك ناو )ی وت "راسته به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال له ده‌وام دابڕاوه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێكارێكی یاساییمان له دژی نه‌گرتۆته‌به‌ر و ماوه‌یه‌كی تر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا كه‌سێكی تر له پۆسته‌كه داده‌نێین".
هه‌روه‌ها وتیشی "چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی موڵه‌ته‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌دواداچونمان بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه و هۆكاره‌كانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تائێستا دیار نییه" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر شوێنی ئێستا و دیارنه‌مانی.