وانه‌بێژانی خۆبه‌خش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، مۆڵه‌تێكی كاتی به په‌روه‌رده ده‌ده‌ن تا بكرێنه گرێبه‌ست، به پێچه‌وانه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن.
له شاری موسڵ و ناوچه‌كانی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا، زیاتر له 21 هه‌زار وانه‌بێژ چاوه‌ڕێی دامه‌زراندنن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یان گرێبه‌ستی كاتیی.
رابیته‌ی وانه‌بێژانی خۆبه‌خش، دوشه‌ممه 10ی شوبات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، 10 رۆژی بۆ په‌روه‌رده و حكومه‌تی خۆجێیی دان، تا داواكارییه‌كانیان وه‌ربگرن و جێبهجێیبكهن، ئه‌گه‌ر نه‌كرێنه گرێبه‌ست ئه‌وا مانده‌گرن.
محه‌مه‌د عیماد، لێپرسراوی رابیتهكه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و خزمه‌ته‌ی چه‌ند ساڵێكه وانه‌بێژان پێشكه‌ش به خوێندكارانی ده‌كه‌ن، هیچی كه‌متر نییه له‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی دامه‌زراو ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ڵكو وانه‌بێژان به‌رپرسیارێتی زیاتریش هه‌ڵده‌گرن و ده‌چنه خوێندنگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی موسڵ".
بڕیاره‌كه‌مان بۆ بایكۆت و مانگرتن به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه
به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده، زیاتر له 21 هه‌زار وانه‌بێژ هه‌یه، كه بڕیاره به‌شێكیان بكرێنه گرێبه‌ست و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان دابمه‌زرێندرێن.
جومانه ئه‌حمه‌د، نوێنه‌رێكی وانه‌بێژانی نه‌ینه‌وایه و ده‌ڵێت ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ وانه‌بێژان، چیتر داواكاری نیه و بۆته كارێك پێویسته په‌روه‌رده پێوه‌ی پابه‌ندبێت، به تایبه‌ت كه ژماره‌یه‌ك زۆر له كادیرانی په‌روه‌رده ره‌وانه‌ی خانه‌نشینی كراون.
"بڕیاره بایكۆت و مانگرتن ئه‌نجامبده‌ین ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و 10 رۆژی وهڵامنهدرێینهوه، ئه‌وه‌ش هه‌موو وانه‌بێژان ده‌گرێته‌وه له پارێزگاكه‌دا و بڕیاره هه‌ڵناوه‌شێته‌وه" به‌وته‌ی جومانه.
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه زیاتر له 154 هه‌زار كه‌س پڕیانكردۆتهوه و بڕیاره نیوه‌ی بۆ وانه‌بێژان بێت، به‌ڵام هێشتا ده‌ره‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
پرۆسه‌ی خوێندن له شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی دژ به داعش، هێشتا كه‌رتی په‌روه‌رده به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له نێویاندا كه‌می مامۆستا و له زۆرینه‌ی خوێندنگه‌كاندا وانه‌بێژان وانه ده‌ڵێنه‌وه.