په‌روه‌رده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، تائێستا له وردبینی ناوی دامه‌زرێنراواندایه و ئه‌نجامی كۆتایی رانه‌گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا پرۆسه‌كه‌ی روبه‌ڕوی ره‌خنه و گاڵته‌جاڕی بۆوه، به‌هۆی ده‌رچونی ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه بۆ دامه‌زراندن له نێویاندا میسی و عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد.
وردبینییه‌كه‌ی په‌روه‌رده، بۆ پێداوچونه‌وه‌یه به‌و ئه‌نجامه‌ی له چوارچێوه‌ی تیروپشكێكدا ده‌رچوو له كانونی یه‌كه‌می 2019دا، كه ناڕه‌وایی زۆری لێكه‌وته‌وه به‌هۆی هه‌بونی ناوی وه‌همی و ته‌نزئامێز، وه‌ك لیۆ میسی، یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و عه‌نته‌ری كوڕی شه‌داد، شاعیری به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ئیسلام و بیب بیب، كه‌سایه‌تی كارتۆنی.
به‌را عیزه‌دین، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لیستی دامه‌زراندنه‌كه له‌ژێر وردبینیدایه و دوای ته‌واوبونی ئه‌نجامه‌كان ده‌درێته لیژنه‌ی سه‌ره‌كی تا پێداچونه‌وه‌ی كۆتایی پێدابكرێت، دواتر ئه‌نجامی دامه‌زراندنه‌كه راده‌گه‌یه‌نین".
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌م، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه زیاتر له 154 هه‌زار كه‌س پڕیانكردۆته‌وه.
"ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی له پشت ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه كه له ئه‌نجامی دامه‌زراندنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، له ناوی وه‌همی و هه‌ڵه‌ی گه‌وره و دره‌نگكه‌وتنی راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زرێنراوان" ره‌شا حه‌مید، یه‌كێك له ده‌رچوانی نه‌ینه‌وا وای وت.
ره‌شا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌زیری په‌روه‌رده پێویسته ده‌ستتێوه‌ردانی به په‌له بكات بۆ راگرتنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له دامه‌زراندنی نه‌ینه‌وا هه‌یه، ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی وزاری بێلایه‌ن بنێرێت، تا به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه بكات".
له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌دا؛ سه‌دا 15 بۆ خاوه‌ن بڕوانامه، سه‌دا 10 بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، سه‌دا پێنج بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئه‌و نیوه‌یه‌شی ده‌مێنێته‌وه بۆ وانه‌بێژانی خۆبه‌خش ته‌رخانكراوه.
عاسم عه‌بدولواحد، یه‌كێكه له ده‌رچوانی نه‌ینه‌وا و پێیوایه دره‌نگكه‌وتنی بۆ نزیكه‌ی چوار مانگ، جێی گومانی زۆره و به‌وته‌ی به‌شێك له لپرسراوانیش، گه‌نده‌ڵی له پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه.
"په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا ره‌نگه بترسێت له راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زرێنراوان تا رێگری بكات له توڕه‌یی خه‌ڵك، چونكه هه‌زاران كه‌س چه‌ندین ساڵه وه‌ك وانه‌بێژی خۆبه‌خش وانه ده‌ڵێنه‌وه و ناوه‌كانیشیان بۆ دامه‌زراندن نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه" به‌وته‌ی عاسم.
پرۆسه‌ی خوێندن له شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له 30ی ئه‌یلولی 2019دا ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی دژ به داعش، هێشتا كه‌رتی په‌روه‌رده به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له نێویاندا كه‌می مامۆستا و نه‌بونی دامه‌زراندنی كادیری په‌روه‌رده‌یی.