هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، دۆزینه‌وه‌ی تونێلێكی له ناحیه‌یه‌ی سه‌ر به قه‌زای كفری راگه‌یاند، كه سێ هاوڵاتی رفێنراوی تێدا حه‌شار دراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی شوبات ئاسایشی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، دوای ئاگاركردنه‌وه له هه‌بونی تونێلێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له كفری و پاش لێكۆڵینه‌وه، توانیویانه بگه‌نه شوێنه‌كه و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكه‌ن.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له ئاسایشی گه‌رمیان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوێنێ ئاگاداركراینه‌وه له رفاندنی سێ هاوڵاتی و شاردنه‌وه‌یان له تونێلێكدا، تا توانیمان تونێله‌كه ده‌ستنیشانبكه‌ین".
"هێزه‌كانی ئاسایش گه‌یشتنه تونێله‌كه، رفێنراوه‌كان له‌وێ نه‌مابون، دوای گه‌ڕان به ناوچه‌كه‌دا توانیمان سێ هاوڵاتییه رفێنراوه‌كه ئازادبكه‌ین و پێنج چه‌كداری تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكه‌ین".
عوسمان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كاندا كه‌سێكی تری رفێنرا له هه‌مان گروپ ده‌ستگیركراوه.
تونێله‌كه كه‌وتۆته گوندی قه‌واڵ له ناوچه‌ی داوده له سنوری ناحیه‌لا سه‌رقه‌ڵا قه‌زای كفری، كه دۆسیه‌ی ئه‌منی، به ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه.
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی ئاسایش "ئه‌و سێ كه‌سه بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ له‌و تونێله‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركرابون".
ئه‌و سێ هاوڵاتییه، یه‌كێكیان كورد و خه‌ڵكی هه‌ولێره، ئه‌وانیتر عه‌ره‌بی خه‌ڵكی به‌غدا بون، كه یه‌كێكیان نیشته‌جێی هه‌ولێره و له سنوری قادركه‌ره‌م-ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رفێنراون.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم وتی "ئه‌و هاوڵاتییانه ئۆتۆمبێلێی بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه‌یان پێ بووه كاتی رفاندنیان، ئێستا ئۆتۆمبێله‌كه له قادركه‌ره‌مه و ئه‌وكاتیش سكاڵا له‌سه‌ر دیارنه‌مانیان تۆماركراوه، بۆیه ئه‌م كردەوەیە پەیوەندی بەكاری تیرۆریستیەوە نیەو چەند چەكدارێكی چەتەن، كه ماوەیەكە لەناوچەكە دەستیانكردوە بەڕفاندنی هاوڵاتیان".
له دوو هه‌فته‌ی رابردوشدا، دوو برا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە ناوچەی داودە لە نێوان هەردوو قەزای کفری – دوزخورماتوو رفێنران، بەپێی رێككەوتنی كەسوكاریان لەگەڵ چەكدارەكان، دوای 15 رۆژ له به‌رامبه‌ر 70 هه‌زار دۆلار ئازادكران.