تیمه‌كانی شاره‌وانی موسڵ، له هه‌ڵمه‌تێكدا زیاده‌ڕۆییه‌كانی ناوشار لاده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك و له هه‌مانكاتدا ناڕه‌زایی كاسبكاران.
زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، خه‌ریكه ته‌واوی شه‌قام و شوێنه‌كانی شاری موسڵ ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێشتر ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و داواكاربون له حكومه‌تی نه‌ینه‌وا، به‌پێی یاسا سنورێكی بۆ دابنێت.
"هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر موڵكی گشتی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پی موسڵی گرتۆته‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌منی" به‌وته‌ی موهه‌نه‌د یونس، لێپرسراوی لابردنی زیاده‌ڕۆیییه‌كان له شاره‌وانی.
یونس ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت؛ زۆربه‌ی دوكانداره‌كان زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌وه سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م دوكانه‌كانیان، ئه‌وه‌ش به زیانی شار و خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌شكێته‌وه.
لێپرسراوه‌كه‌ی شاره‌وانی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌ناكاو نییه و دوای چه‌ند جارێك له ئاگاداركردنه‌وه‌ی دوكانداران هات.
شاری موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی داعش و وێرانكارییه‌كانه‌وه، هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته بۆ بارودۆخی پێشتر و جموجۆڵی بازاڕ رێكنه‌خراوه‌ته‌وه، كه له چه‌ندین شوێن زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.
"باشترین هه‌ڵمه‌تی شاره‌وانی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانه، كه ببووه هۆی خنكاندنی شار، زیانی به خه‌ڵك ده‌گه‌یاند و رێگر بوو له به‌رده‌م جوڵه‌ی بازاڕ" قاسم فائز (33 ساڵ) وای وت.
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو) پێویسته یاسا رێگه‌ی خۆی بگرێته‌به‌ر له پاراستنی موڵكی گشتی و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نیه به خه‌ڵكێكی دیاریكراو و بڕینی بژێوی خه‌ڵكه‌وه.
پێشتریش له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه خه‌ڵكی موسڵ ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌كانی ناوشار نیشاندا.
یه‌عقوب به‌كر، خاوه‌نی دوكانێكی زیاده‌ڕۆیه له موسڵ، ئه‌و دژی رێكاره‌كانی شاره‌وانییه و به دژایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌زانێت هه‌وڵی دابینكردنی بژێوی خۆیان ده‌ده‌ن، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسییه‌ك یان كه‌سێكی ئه‌منیدا هه‌بێت لێی نزیكنابنه‌وه، ئه‌وه‌یشی كه‌س پشتگیری نه‌كرد باجه‌كه‌ی ده‌دات".
شاره‌وانی موسڵ، سێ كه‌پری گه‌وره‌ی دروستكردووه له ناوچه‌ی گه‌راجی شیمال له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌دا، بۆ فرۆشیارانی ده‌ستگێڕ و گه‌ڕۆك، تا له‌وێ بتوانن كاسبی بكه‌ن، كه خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و پاسه‌وانی هه‌یه له بری زیاده‌ڕۆیی له شوێنه گشتییه‌كاندا.
یونس مه‌روان، شاره‌زای یاسایی پێیوایه لاوازی له جێبه‌جێكردنی یاسادا بۆته هۆی زیادبونی زیاده‌ڕۆیی.
یونس مه‌روان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌پاندنی غه‌رامه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه له‌و رێكارانه‌یه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامی بده‌ن به‌ر له هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆیی، له به‌رانبه‌ریشدا شوێنی تر بۆ كاركردنی خه‌ڵك دابینبكه‌ن".