یه‌عقوب یوسف لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌ستگیركردنی ئازادكرا و پێیوایه ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له‌سه‌ری كراوه‌ته‌وه، بوختان و ناڕاسته، ته‌نیا له پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌دا بووه.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، 16ی شویاتی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی دیاله ده‌ستگیركرا، دوای پێنج رۆژ له لێكۆڵینه‌وه له به‌عقوبه و دواتر به‌غدا، 20ی هه‌مان مانگ ئازادكرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی.
یه‌عقوب لهێبی دوای ئازادكردنی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوومجاره تۆمه‌تی ههڵبهستراوم روبهڕودهكرێتهوه، به‌ڵام شكور بێ‌تاوان ده‌رچون له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر من كراوه بوختان بوو، چونكه چاویان له پۆستهكهمه و ده‌یانه‌وێت پۆسته‌كه وه‌ربگرنه‌وه".
پێشتر و له ئایاری 2018یشدا یه‌عقوب لهێبی خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له روخاندنی خانوه‌كانی گه‌ڕه‌كی ته‌جنید و زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ئاسایشی نیشتمانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ربوو، تا دوای سێ مانگ ئازادكرا.
"له دوو كاتی جیاوازدا، 10ی حوزه‌یران و هه‌روه‌ها له 23ی تشرینی دوه‌می 2014 له گه‌ڕه‌كی ته‌جنید شه‌ڕ بووه بۆ چه‌ند مانگێك، بۆیه خانووه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا روخاون نه‌ك لایه‌نێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی و دادگا سه‌لماندووه ئه‌وه‌ی كراوه‌ته كاری حكومه‌ت و هیچ كه‌سێك نه‌بووه، به‌ڵام له شه‌ڕدا رویداوه.
پێویسته پێكهاته‌كانی جه‌له‌ولا هه‌موان یه‌كده‌ست و یه‌كڕه‌نگ بین نه‌ك دژایه‌تی یه‌كتری بكه‌ین
"له جه‌له‌ولاوه منیان برد بۆ به‌عقوبه و دواتر له به‌غدا، دادوه‌ر سه‌یری دۆسیه‌كانی كرد و بۆم رونكرده‌وه تۆمه‌ته‌كان بێبنه‌مان، ئه‌ویش بڕوای به‌و تۆمه‌تانه نه‌بوو كه بێ به‌ڵگه بون و به كه‌فاله‌ت ئازادكرام".
یه‌عقوب لهێبی به‌بێ ناوهێنانی لایه‌ن و كه‌سێكی دیاریكراو، سكاڵاكاره‌كانی تۆمه‌تباركرد به دژایه‌تی ئه‌و و كورد له جه‌له‌ولا، هه‌رچه‌نده له ناحیه‌كه‌دا سێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، كورد و توركمان هه‌ن.
داواشیكرد له ناحیه‌كه‌دا هه‌موو پێكهاته‌كان "یەكدەست و یەكڕەنگ بین، جیاوازی و كێشە بۆ یەكتری دروستنەكەین".
یه‌عقوب لهێبی له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌ژێر ده‌ستی داعش و له ساڵی 2015دا، له‌لایه‌ن یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه.
خه‌لیل خوداد، لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له جه‌له‌ولا پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت وه‌ك حزب پشتگیری له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ده‌كه‌ن، تۆمه‌ته‌كانیشی به بێبنه‌ما وه‌سفكرد.
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا؛ سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قینه له‌پارێزگای دیاله و ناوچه‌ی جێناكۆكه به‌پێی ده‌ستوری عیراق، دانیشتوانه‌كه‌ی له عه‌ره‌ب، كورد و توركمان پێكهاتون.
جه‌له‌ولا له ناوه‌ڕاستی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و لەكۆتایی هەمان ساڵدا هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵیان كردەوەو هەر ئەوانیش دۆسیەی ئەمنی ناحییەكەیان گرتەئەستۆ، تا له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه وه‌رگیرایه‌وه.