ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی زوممار و ره‌بیعه، ده‌رگای سه‌ره‌كی كه‌مپی عوملهیان داخست و رێگه‌ناده‌ن كه‌سوكاری داعش، له سوریاوه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازرێنه‌وه.
داخستنی ده‌رگای ئه‌و كه‌مپه، له ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌دا هات كه دوو رۆژی به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكاری داعش له كه‌مپی هۆلی سوریاوه بۆ زممار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه.
كه‌مپی عومله، ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی زوممار به باكوری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به‌دروستكردنی كراوه و سه‌دا 50ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، بۆ لە خۆگرتنی ژن و منداڵانی داعش.
مه‌سعود سلێمان سه‌عدون، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی گه‌رگه‌ری له ناحیه‌ی زوممار و به‌شداربوی ناڕه‌زاییه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به فه‌رمانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ده‌رگای كه‌مپه‌كه داخراوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، له‌وه‌ش ناوه‌ستێن به‌ڵكو شتی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها هۆشداری دایه حكومه‌تی عیراق، ئه‌گه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌رنه‌كات، ئه‌وا "خوپیشاندانێك ئهنجامددهین كه وێنه‌ی نه‌بێت"، جه‌ختیشیكرده‌وه "دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه رێگاناده‌ین هیچ ژن و منداڵێكی داعش له كه‌مپی هۆلی سوریاوه بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی عومله".
كه‌مپی هۆل، یه‌كێكه لە گەورەترین كەمپەكانی سوریا لە خۆرهەڵاتی شاری حەسەكە و لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆجێی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە، دانیشتوانەكەی تێكەڵەیەكن لە كەسوكاری داعش، بیانییەكان و ژنان و منداڵانی ئێزیدیی.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، زیاتر له 30 هه‌زار عیراقی له‌و كه‌مپه‌ی سوریادایه، ده‌وروبه‌ری چوار هه‌زار كه‌س له نێویاندا ژن و منداڵ، ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه تا له كه‌مپی عومله جێگیربكرێن.
ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زوممار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به فه‌رمانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و خوپیشانده‌ران، ده‌رگای كه‌مپی عومله داخرا و رێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت ئیش له كه‌مپه‌كه‌دا بكات".
به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د، له خۆپیشاندانی عه‌شیره‌ته‌كانی زوممار و ره‌بیعه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا و په‌رله‌مانتارانیش ئاماده‌بون، یاداشتێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كراوه، بۆیه چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌كه‌ن.
له ساڵانی رابردوودا و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به هاوكاری داعش ناڕه‌زایی زۆری لێكهوتهوه، له هه‌ندێك ناوچه‌ش به‌ره‌و بارگرژی سه‌ریكێشا.