هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز ئێرانی، له شاری نه‌جه‌ف خرایه ژێر چاودێرییه‌وه و ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له هاتنی بۆ عیراق.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی شوبات بڵاویكرده‌وه، خوێندكارێكی ئایینی به ره‌گه‌ز ئێرانی، كه پێش بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانی وه‌زاره‌ت بۆ راگرتنی هاتنی گه‌شتیار له ئێرانه‌وه هاتۆته عیراق، ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
ئاشكرابونی ئه‌و توشبووه دوای ئه‌وه‌هات، تیمه‌كانی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه له شوێنی مانه‌وه و حه‌وانه‌ی خوێندكار و گه‌شتیارانی ئێرانی له شاری نه‌جه‌ف.
ئه‌و هاوڵاتییه كه له عیراق ده‌خوێنێت، دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه و مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا، به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران راگه‌یه‌ندرا، كه تائێستا ده‌یان هاوڵاتی توشبون و زیاتر له 10 كه‌س له‌و وڵاته گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌وكاته‌وه حكومه‌تی عیراقی زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی راگه‌یاندووه له نێویاندا داخستنی ده‌روازه سنوریی و ئاسمانییه‌كان به‌روی هاوڵاتیانی ئێران‌دا.
له چه‌ند رۆژی رابردوشدا، هاوڵاتییه‌ك له شاری كه‌ركوك خرایه ژێر چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه به گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێران.
كه‌ریم وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له ئێران گه‌ڕایه‌وه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاره‌كه‌دا خرایه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه، به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، بۆیه بڕیاره ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌كه‌مجار له چینه‌وه بڵاوبۆوه، گه‌یشتۆته زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، له دوو هه‌فته‌دا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون له نێویاندا به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، كۆكه و هه‌ناسه‌توندی.