كاره‌كانی بنیاتنانی كه‌مپی عومله راگیراوه، كه بڕیاربوو ژن و منداڵانی داعشی تێدا جێگیربكرێت، ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زایی به‌شێك له خه‌ڵكی ناحیه‌ی زوممار.
ئه‌و كه‌مپه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی زوممار به باكوری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به‌دروستكردنی كراوه و نیوه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، بۆ لە خۆگرتنی ژن و منداڵانی داعش كه ئێستا له كه‌مپی هۆلی سوریان.
ئەحمەد جەعفەر، بەرێوەبەری ناحیەی زوممار بە (کەرکوک ناو)ی وت "كاره‌كانی دروستكردنی كه‌مپه‌كه راگیراوه و تائێستاش ده‌رگاكه‌ی به داخراوی ماوه‌ته‌وه".
ده‌رگای كه‌مپه‌كه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردودا داخرا، به بڕیاری خۆپیشانده‌رانی زوممار و ره‌بیعه، له نێویاندا ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت.
هه‌زاران هاوڵاتی عیراقیی، له نێویاندا ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆل-ی خۆرهەڵاتی شاری حەسەكەی سوریان و حكومه‌تی عیراق هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌دات، تا له سنوری زوممار جێگیریان بكات.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه 25ی شوبات سه‌ردانی ناحیه‌ی زومماری كرد، به‌ڵام هیچ رونكردنه‌وه و هه‌ڵوێستێكی له‌باره‌ی كه‌مپی عومله‌وه نه‌بوو.
"بابەتی دروستکردنی کەمپه‌كه لە بەرنامەی پارێزگاردا نەبوو، كاتێكیش خه‌ڵك پرسیاری له‌سه‌ر كه‌مپه‌كه كرد پارێزگار هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو" به‌وته‌ی سەفوان بەشیر، په‌رله‌مانتاری عیراق كه یاوه‌ری پارێزگاری كرد بۆ زوممار.
سه‌فوان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پارێزگار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بێده‌نگ نییه، ده‌زانین هه‌وڵی داوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی باڵادا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت".
جگه له‌و كه‌مپه، ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا گله‌یی له كه‌مپی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری هه‌یه، كه له ئێستادا زیاتر له 10 پرۆژه كاره‌كانیان راگیراوه، له نێویاندا رێگه‌وبان، خوێندنگه و بنكه‌ی ته‌ندروستی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ده‌ڵێت پارێزگار به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌شدا، تاوتوێی چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی گرفته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی زومماری كرد.