مه‌راسیمه‌كانی به‌خاكسپاردنی روفاتی قوربانیانی كۆجۆی شنگال دواكه‌وت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له كاتێكدا زیاتر له شه‌ش مانگه بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له پێناو رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپارێزیی، بڕیاردراوه به دواخستنی مه‌راسیمه‌كانی تایبه‌ت به خاكسپاردنی قوربانیانی ده‌ستی داعش له شنگال بۆ كاتێكی نادیار.
داود موراد خه‌تاری، لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له جڤاتی كه‌سوكاری قوربانیانی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو )ی وت "دوای ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی 62 روفاتی قوربانیانی كۆجۆ له پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا، بڕیاربوو له مه‌راسیمێكدا له زێدی خۆیان به‌خاكبسپێردرێنه‌وه، ئاماده‌كاری باش كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه دواخرا".
بڕیاربوو 12ی ئادار، له مه‌راسیمێكی فه‌رمیدا له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی به‌غدا روفاته‌كان به‌ڕێبكرێنه‌وه بۆ قه‌زای شنگال له نه‌ینه‌وا، دواتر و له 14ی ئادار، له گوندی كۆجۆ به‌خاكبسپێردرێن.
خه‌یری عه‌لی، لێپرسراوی رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نوێنه‌رانی گوندی كۆجۆ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌غدا بۆ دواخستنی مه‌راسیمه‌كه رێككه‌وتون هه‌رچه‌نده خه‌ڵكێكی ئێزیدی و كه‌سوكاری قوربانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵات تا به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن".
له گوندی كۆجۆی شنگال، ده‌ستكراوه به دروستكردنی گۆڕستانی گه‌وره بۆ زیاتر له 300 قوربانی ده‌ستی داعش، دوای پشكنین و گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاته‌كان له به‌غدا، له‌و گۆڕستانه‌دا به‌خاكده‌سپێردرێن.
یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری 2019 هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد، دوای ده‌رهێنانی 364 ته‌رم له 17 گۆڕدا، روفاته‌كان بۆ پشكنین و ناسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كران، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماری فه‌رمی تیمی نیشتمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی عیراقی.
خه‌یری وتی "تائێستا 62 روفات ناسراونه‌ته‌وه، هه‌موو له ره‌گه‌زی نێرن و ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 80 ساڵیدایه".
له سه‌ره‌تای ته‌مموزی 2019وه تیمه‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كاره‌كانیان راگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
داعش له 3ی ئابی 2014دا، هێرشیكرده سه‌ر شنگال و له 15ی ئاب "كۆمه‌ڵكوژی" له گوندی كۆجۆی ئێزیدینشین ئه‌نجامدا؛ به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 293 ئێزیدی به ده‌ستی داعش كوژراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له سنوری قه‌زای شنگال، 80 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوه‌كانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.