كردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی كه‌ركوك جارێكی‌تر دواخرا، به‌هۆی مه‌ترسی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌وپێیه‌ی بڕیاربوو له مه‌راسیمێكدا دوكانه‌كان راده‌ستبكرێنه‌وه و به‌ڕوی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه.
ئه‌و بازاڕه مێژوییه‌ی كه‌ركوك، شه‌وی 26ی تشرینی دووه‌می 2018 گڕیگرت و لانیکه‌م 220 دوکان به ته‌واوی سوتان، هه‌ر ئه‌وکات "له چوارچێوه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌کی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، رێکخراوی تیکای تورکی ئه‌رکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ و له‌مساڵدا كاره‌كانی كۆتاییهات.
ئەیاد تاریق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنه‌واری كه‌ركوك –بازاڕه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌واندایه- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌بوو كۆتایی شوباتی ئهمسل به ئاماده‌بونی وه‌زیری رۆشنبیری عیراق، باڵیۆزی توركیا و پارێزگاری كه‌ركوك بازاڕه‌كه بكرێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه دواخرا".
له رێنماییه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر قه‌ره‌باڵغی و رێورهسمێكه خه‌ڵكی تێدا كۆبێته‌وه.
"ئێستا چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی پارێزگاری كه‌ركوكین بۆ كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان به خاوه‌نه‌كانیان و واده‌ی نوێی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به نه‌مانی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا" به‌وته‌ی ئه‌یاد تاریق.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه زیاد له جارێك دواخراوه و بۆته جێی ناڕه‌زایی دوكانداران.
رزگار جومعە، دوكاندار و به‌شداربوی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی كه له شوباتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وكات وتی "ساڵیك و چوار مانگە بازاڕه‌كه سوتاوه كه بژێوی نزیكه‌ی هه‌زار و 400 خێزانی له‌سه‌ره، هه‌رجاره و به پاساوی راده‌ستكردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان دواده‌خرێت".
دوكانداره‌كانی ئه‌و بازاڕه كرێچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وارن به ساڵانه‌ی ملیۆنێك و 250 هه‌زار دینار تا ملیۆنێك و 900 هه‌زار دینار.
به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌وار ده‌ڵێت تائێستا ته‌نیا 80 دوكاندار كرێی ساڵی 2018یان راده‌ستكردووه، پێویسته ته‌واوی دوكاندارانی تر كرێ بده‌ن، تا دوكانه‌كانیان راده‌ستبكرێته‌وه.
ساڵی رابردوو، له هه‌ر حه‌وت ده‌رگاکه‌ی بازاڕه‌كه‌دا، تابلۆی نوێ دانرایه‌وه به‌ڵام تەنیا بە زمانەكانی عەرەبی و توركی، به‌بێ زمانی کوردی و سریانی، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی به‌شێك له دوكاندارانی لێكهوتهوه و دواتر تابلۆكان گۆڕدران بۆ هه‌ر چوار زمانه‌كه.
مێژوی قه‌یسه‌ریی که‌رکوک بۆ 160 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه و له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه له‌سه‌ر روبه‌روی دوو هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بنیاتنراوه، ساڵی 1983 بۆ یه‌که‌مجار نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه، قه‌یسه‌رییه‌که له 232 دوکان پێکدێت و حه‌وت ده‌رگای هه‌یه.