بهڕێوهبهری فهرمانگهی تهندروستی کهرکوک، ئاشكرای كرد كە دوو توشبوی تری كۆرۆنا نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەتەواوی چاكبونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ناو كەسوكارییان.
كەریم وەلی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كەركوك ناو)، جەختیكردەوە "كاتژمێر 10ەو نیوی شەوی رابردوو، دووهەڵگری تری ڤایرۆسی كۆرۆنامان رەوانەی ماڵەوە كرد، دوای ئەوەی بەتەواوی چاكبونەتەوە".
كاتژمێر 10ەو نیوی شەوی رابردوو، دووهەڵگری تری ڤایرۆسی كۆرۆنامان رەوانەی ماڵەوە كرد
ئەو جەختیكردەوە لەوەی ئاشكراكردنی چاكبونەوەی ئەو دوو كەسە، دوای ئەوە هات كە پشكنینەكانیان لە بەغدا گەڕاوەتەوە و بەپێی تاقیگەی گشتی بەغدا ڤایرۆسەكە لە جەستەیان نەماوە و بەتەواوی چاكبونەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا سێشهممه 10ی ئادار، وەزارەتی تەندروستی عیراق، چاكبونەوەی چوار نەخۆشی تری لەكەركوك رگەیاند، لەكۆی ئەو حەوت كەسەی لە پارێزگاكە هەڵگری ڤایرۆسەكە بون.
كەریم وەلی، وتی "لەئێستادا تەنیا یەك توشبوو لە سەنتەری تایبەت بە چاودێری كۆرۆنا لەناوچەی پیشەسازی كەركوك ماوەتەوە، ئەویش چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی زۆر باشە".
لەكۆتایی شوباتی رابردوو، یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لەكەركوك رگەیەنرا، كە خێزانێكی چوار كەسی بون، دوای ئەوەش سێ كەسی تر بەپێی پشكنینەكان دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەن.
بەڵام لەگەڵئەوەشدا هیشتا ژمارەیەك كەس لەژێر چاودێریدان بە گومانی هەڵگری ڤایرۆسەكە.