له گوندێكی كاكه‌یی قه‌زای داقوق، چه‌ند رۆژێكه كاره‌با بڕدراوه و به‌هۆیه‌وه ناتوانرێت ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شبكرێت، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان.
چه‌ند رۆژێكه له گوندی زهنقری داقوق، به‌وته‌ی هاوڵاتیان هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی كاره‌بای سنوره‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فشاری زۆری كه‌وته‌سه‌ر و به به‌رده‌وامی ده‌كوژایه‌وه.
"پۆلیسی فیدراڵی چه‌ند رۆژێكه كاره‌بای گونده‌كه‌ی بڕیووه، به‌هۆی لۆدی زۆره‌وه، ئێستا ئاوی خواردنه‌وه‌شمان نه‌ماوه، چونكه بیری ئاوه‌كه به كاره‌با ئیش ده‌كات" به‌وته‌ی مامۆستا سامان، دانیشتوی گوندی زه‌نقر بۆ (كه‌ركوك ناو).
هه‌روه‌ها داوایكرد هه‌وڵبدرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه و رێگری له كۆچی ناچاری خه‌ڵك.
گونده كاكه‌ییه‌كان، كه زۆرینه‌یان به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه چۆڵكراون، ده‌كه‌ونه سنوری قەزای داقوق به دوری 44كم له باشوری كه‌ركوك.
شڤان ئازاد، ئەنجومەنی پێشوی گوندی زه‌نقر به (كه‌ركوك ناو)ی‌وت "داواكاریان ده‌ستپێشخه‌ری بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ردانی پۆلیسی فیدراڵیمان كرد، به‌ڵێندراوه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام هێشتا هیچ دیارنییه".
تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌و گوندانه، به‌هۆی كۆنی و فشاری زۆره‌وه زوو زوو ده‌كوژێنه‌وه یان شۆرت ده‌كه‌ن، "ئێمه بوینه‌ته قوربانی كێشه‌كان و تۆڕی كاره‌با كه پێویستی به گۆڕین هه‌یه چاكناكرێت".
(كه‌ركوك ناو) هه‌وڵیدا لێدوانی لێپرسراوانی پۆلیسی فیدراڵی وه‌ربگرێت به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بون.
قەزای داقوق، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بوو دژ به داعش و دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.