خۆپیشاندەران لافیتەی داخستنی ناحیەی جەلەولایان بەسەر بیناكەدا هەڵواسیی و داوای دورخستنەوەی بەڕێوەبەری ناحییە و فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌کانی نه‌هێشتنی تاوانه‌کان دەكەن.
خۆپیشاندانەكە لەلایەن ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی سنوری دیاله، هەفتەیەكە دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئادار لافیتەی داخستنیان بەسەر بینای ناحیەكەدا هەڵواسیی و بونە رێگر لە دەوامی فەرمانبەران و تەنانەت بەڕێوەبەری ناحییەش.
یەعقوب یوسف لهێبی، بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا، بە (كەركوك ناو)ی وت "ئەوانەی خۆپیشاندان دەكەن داوادەكەن من دەستلەكاربكێشمەوە...هەروەها دەیانەوێت بەڕێوەبەری نوێی هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی جەلەولا دەستبەكارنەبێت و رێگەی نادەن لە خانەقینەوە سەردانی جەلەولا بكات".
داوادەكەن من دەستلەكاربكێشمەوە...هەروەها دەیانەوێت بەڕێوەبەری نوێی هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی جەلەولا دەستبەكارنەبێت
خەلیل خدادا، لێپرسراوى کۆمیتەى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە جەلەولا لەباری خۆپیشاندانەكانەوە، وتی "یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکان رێگاى نێوان خانەقین و بەعقوبەیان داخست، نەیانهێشت هیچ ئۆتۆمبێلێک هاتوچۆ بکات، دوێنێ دووشەممەش 16ی ئازار هانى خەڵکیانداوە و خۆپیشاندانێکى گەورەیان کرد و دواتر پۆلیسی ناحییەکە بڵاوەی پێكردن".
بەپێی زانیارییەكانی (كەركوك ناو)، دوێنێ و ئەمڕۆ سێشەممەش رێگرییان كرد لە هاتوچۆی بەشێك لە فەرمانبەران بۆ بینای ناحییە.
یەعقوب یوسف لهێبی، وتی "لەناو ناحییەکە خێمەیان هەڵداوە دژی من... دەمەوێت ئەگەر بەپێی یاسا هەر هەڵەو گەندەڵییەکم کردووە و تاوانبارم، ئاوا با سەروی خۆم لەكارەكەم دورمبخاتەوە، بەڵام من هیچ کێشەو گرفتێکم نییە و بۆیە پۆستەكەم جێناهێڵم".
یه‌عقوب لهێبی له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌ژێر ده‌ستی داعش و له ساڵی 2015دا، له‌لایه‌ن یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیە.
ناوبراو تائێستا دوجار بە تۆمەتی روخاندنی خانوی گەڕەكی تەجنید لەجەولا دەستگیركراوە و دواتر ئازادكراوە.
"من وەکو کاندیدێکى کورد لەناوچەکە دەستبەكاربوم، بۆیە کێشەو دژایەتیم دەكەن"، یەعقوب وایوت.
لەبارەی داخستنی بینای ناحییەكە، وتی "من بۆ ئیشێك سەردانی قایمقامی خانەقینم كرد، فەرمانبەرانیش چونە ماڵەوە بۆیە خەڵك وایزانیوە خۆپیشاندەران دەوامیان راگرتوین".
پێشتر، فه‌رهاد ره‌فعه‌ت، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی نه‌هێشتنی تاوانه‌کان له خانه‌قین به (که‌رکوک ناو)ی وت "ئه‌و خۆپیشاندانه دژی ده‌ستبه‌کاربونی من بووه و به‌بێ مۆڵه‌تی ناڕه‌زایی ئه‌و رێگه‌یه‌یان داخستووه".
به‌وته‌ی ناوبراو، ئه‌وانه‌ی به‌شداری ناڕه‌زاییه‌که‌یان کردووه به‌شێکیان تۆمه‌تبارن به روداوی جیاواز و ترسیان هه‌یه ده‌ستگیربکرێن، ئه‌گه‌رنا "به‌شێک له که‌سایه‌تی و سه‌رۆک هۆزه‌کانی جه‌له‌ولا پشتگیریی من ده‌که‌ن".
فەرھاد ره‌فعەت، تا به‌ر له روداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 له پشکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌و پۆسته‌دا بوو، دواتر دورخرایه‌وه، له ئێستاشدا جارێکی‌تر له‌و پۆسته‌دا دانراوه‌ته‌وه.