ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له بازگه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له كه‌ركوك بێهۆش بوو، ده‌ركه‌وت په‌ركه‌می له‌گه‌ڵدایه نه‌ك نه‌خۆشی تر، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی تادێت توندتر ده‌كرێنه‌وه، به تایبه‌ت دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژنێكی توشبوو به كۆرۆنا.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 24ی ئادار، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بازگه‌ی داره‌مان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆوه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوڵاتییه‌ك بێهۆش كه‌وتووه و كه‌س نزیكی نابێته‌وه، به‌وپێیه‌ی چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی تیمه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌یه و به گه‌یشتنی به بازگه‌كه بێهۆش بووه و گومانده‌كرێت توشبوی كۆرۆنا بێت، بۆیه ته‌ندروستی لێئاگاداركراوه‌ته‌وه.
سامان شوانی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "روداوه‌كه‌ی بازگه‌ی داره‌كان روداوێكی ئاسایی بووه، ئه‌و هاوڵاتییه خۆی نه‌خۆشی په‌ركه‌می له‌گه‌ڵدایه و له بازگه‌كه‌دا كه‌وتووه، دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتوه نهخرشی درێژخایه‌نی په‌ركه‌می هه‌یه نه‌ك شتی تر".
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه له كاتێكدابوو، شه‌وی رابردوو حاڵه‌تێكی نوێی توشبون به كۆرۆنا تۆماركرا و هه‌مان شه‌و، به‌هۆی ناجێگری باری ته‌ندروستییه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
لێپرسراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی وتی "ئه‌و ژنه‌ی دوێنێ راگه‌یه‌ندرا توشبوی كۆرۆنایه دره‌نگانی شه‌و گیانیله‌ده‌ستدا، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناوه نه‌مرد، به‌ڵام هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و رانیشی شكاوه".
ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 70 ساڵ بوو، خه‌ڵكی ناحیه‌ی تازه‌خورماتوو سنوری پارێزگای كه‌ركوكه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیشی له‌گه‌ڵدا بووه.
کەریم وەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك شه‌وی رابردوو به (کەرکوک ناو)ی وت "ئەو ژنە سەردانی ئێران و هیچ وڵاتێکی تری نەکردووە و رون نییە چۆن و لەکێوە توشبووە".
توشبونی ئه‌و ژنه به كۆرۆنا، یه‌كه‌م حاڵه‌ته له ماوه‌ی 20 رۆژی رابردودا له كه‌ركوك تۆماربكرێت، به‌و حاڵه نوێیه‌وه تائێستا هەشت کەس لەکەرکوک توشی کۆرۆنا بون، یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستدا، شەشیان بەتەواوی چاکبونەوه و ته‌نیا یه‌ك كه‌س له ژێر چاودێریدا ماوه‌ته‌وه.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژنه توشبوه‌كه‌ی كه‌ركوك، رێوشوێنه‌كان توندتر كراونه‌ته‌وه و به‌بڕیاری شانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كرۆنا، ته‌واوی دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه‌خورماتوو بۆ ماوه‌ی 14 كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك به‌ره‌و ئه‌و سنوره و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راگیراوه.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ده‌ڵێت تیمەکانیان له ناحیە تازە تا كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی ئادار سەرقاڵی پاکكردنەوە و رشتنی ده‌رمان بوون له ناوچه‌كه‌دا بۆ پاراستنی خه‌ڵكی تر له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 1ی نیسان درێژكراوه‌ته‌وه به ئامانجی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، كه تائێستا 324 توشبوو تۆماركراون له نێویاندا 80 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 27 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له كۆتاییه‌كانی 2019دا سه‌ریهه‌ڵدا، ژماره‌ی توشبوان له جیهاندا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 425 هه‌زار كه‌س، له نێویاندا زیاتر له 109 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردنیش به‌وهۆیه‌وه نزیكه له 19 هه‌زار كه‌س.