ئاوارەكان داوای پێداویستییەكانی پاككردنەوە و خۆپارێزی دەكەن لە كەمپەكان، ئەوەش لەپێناو بڵاونەبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. كە بەهۆیەوە حكومەت قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە و چەند رێنماییەكی دەركردووە تا هەموان پێوەی پابەندبن.
ئەو رێكارانە بۆ ئاوارەكان، كەمێك قورسترە، مانەوە لەناو خێوەت و چۆنیەتی دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییەكان كە لەئاستی داخوازی ئەواندا نییە.
داود قاسم، ئاواره‌یه‌کی ئێزیدییه له که‌مپی شاریا لە دهۆك، به (که‌رکوک ناو )ی وت "ته‌نیا یه‌ک کارتۆن پێداویستی پاكركردنەوەمان وەرگرتووە و ئەوەش خەریكە تەواودەبێت، داواكارین هاوكاری زیاتر بكرێین، هەروەها زۆر پێویستمان بە كەمامە هەیە و دەستناكەوێت".
ته‌نیا یه‌ک کارتۆن پێداویستی پاكركردنەوەمان وەرگرتووە و ئەوەش خەریكە تەواودەبێت
ئەو جەختیشیكردەوە كە لەگەڵئەوەشدا پابەندبن بەڕێنماییەكان و لەناو خێوەتەكانیان دەمێننەوە، تەنیا بۆ شت كڕین نەبێت.
تائێستا هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەمپی ئاوارەكان لە عیراق تۆمارنەكراوە و حكومەت و ئاوارەكانیش هەوڵدەدەن ئەو پەتایە نەگاتە كەمپەكان كە ترسی بڵاوبونەوەی زیاترە.
سه‌باح میرزا، له‌ئیداری که‌مپی کەبە‌رتوو لە دهۆك، به (که‌رکوک ناو)ی وت "سەرەتا ئاوارەكان پابەندی رێنماییەكان نەدەبون، بەڵام وردەروردە دۆخەكە باشتر دەبێت".
ئەو وتی "لەسەرەتادا 10 گەنجان دەستبەسەركرد چونكە لە خێوەتەكەدا چوبونە دەرەوە بەپێچەوانەی رێنماییەكان، بەڵام دواتر ئازادمانكردن بەو مەرجەی دوبارەی نەكەنەوە و بەڵێننامەمان پێ پڕكردنەوە".
لەسەرەتادا 10 گەنجان دەستبەسەركرد چونكە لە خێوەتەكەدا چوبونە دەرەوە بەپێچەوانەی رێنماییەكان
به‌پێی بڕیار و رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، ته‌واوی كه‌مپی ئاواره‌كان داده‌خرێن به‌ڕوی ده‌ره‌وه‌یدا، تا خه‌ڵك تێكه‌ڵی یه‌كتری نه‌بن و له خێوه‌ته‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه.
سه‌باح میرزا، له‌ئیداری که‌مپی کەبە‌رتوو زیاتر وتی "به‌داخه‌وه پێداویستی ته‌ندروستی زۆر که‌مه، هیچ رێکخراوێک و لایه‌نێک که‌مامه و پێداویستییه‌کانی تری بۆ ئاوارەكانی ئەم كەمپە نەهێناوە... ئەوەی هەیە تەنیا رێنمایی و هۆشیاركردنەوە بووە بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە".
هه‌کار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپی شاریا، وتی "تەنیا دوو هەفتە لەمەوبەر هەر خێزانێك کارتونێک پێداویستی پاككردنەوەمان بەسەردا دابەشكردن، به‌ڵام پێداویستی ته‌ندروستی تر نییە، لەوانەش كەمامە كە زۆر گرنگە".
پێداویستی ته‌ندروستی تر نییە، لەوانەش كەمامە كە زۆر گرنگە
ئەوەش لەكاتێكدایە وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا لە 15ی ئادار، بڕیاریدا به دابینكردنی پێداویستی فریاگوزاری بۆ ئاواره‌كان و به‌رده‌وامیدان به دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی ده‌درێته خه‌ڵك وه‌ك هاندان بۆ گه‌ڕانه‌وه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كاندا 350 هه‌زار ده‌مامك وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه.
هەرچی كەمپی سەردەشتە لە چیای شنگال، لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراقەوە هاوكارییەكانیان پێدەگات، وەك عەلی شەعبو، بەڕێوەبەری کەمپەكە بە (كەركوك ناو)ی وت "هەر خێزانە و كارتۆنێك خواردنی وشكە، کارتونێك پێداویستی تەندروستیی وكارتۆنێك جلوبەرگی پێدراوە".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ، له كۆی 184 كه‌مپی ئاواره، هێشتا 86 كه‌مپ له پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ی تێدا ده‌ژی.