هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا، له مانگی رابردودا به‌رزبۆته‌وه بۆ 106 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی دابه‌زیووه و هه‌ر به‌رمیلێكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 28 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئاداری 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌وه‌ش به داهاتی زیاتر له دوو ملیار و 988 ملیۆن دۆلار.
به‌ڵام له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كه زیاتر له 98 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كرا داهاته‌كه‌ی زیاتر له پێنج ملیار و 52 ملیۆن دۆلار بوو.
سه‌ره‌تای ئادار نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی له 18 ساڵی رابردودا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی سعودیه و روسیا، ئه‌نجامه‌كه‌یشی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپێک پڵەس كۆتاییهات، كه ئه‌و دوو وڵاته له 2016دا بۆ هاوسەنگی بۆ بازاڕی نه‌وت رایانگه‌یاندبوو.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 287 هه‌زار و 439 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 106 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له شوباتی 2020دا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یه‌ك ملیۆن و 765 هه‌زار و 32 به‌رمیل هه‌نارده كرابوو، كه رۆژانه ده‌یكرده 61 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه، له ئاداری ئه‌مساڵدا 290 هه‌زار و 540 به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌رێی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنێكی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
نه‌وتی خاوی عیراق له ئاداردا هه‌ر به‌رمیلێكی به 28.436 دۆلار فرۆشراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایكردووه په‌له‌بكرێت له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك، به ئامانجی گرتنه‌به‌ری رێكاری خێرا بۆ سه‌قامگیری له بازاڕی نه‌وتدا.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.