شانه‌ی قه‌یران له پارێزگای دیاله، بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی كه‌لار به‌روی خانه‌قیندا به شێوه‌یه‌كی كاتی، ئه‌وه‌ش به ئامانجی هاورده‌كردنی سه‌وزه و میوه كه له بازاڕه‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌دا كه‌مبونه‌وه.
له هه‌فته‌ی كۆتایی ئاداری رابردودا له خانه‌قین، خۆراك و میوه له بازاڕدا كه‌مبونه‌وه و نرخه‌كانیش به‌رزبونه‌وه، به‌هۆی داخستنی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یشتنی شتومه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه‌وه بۆ دیاله.
شانه‌ی قه‌یران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دیاله، بڕیاریداوه ده‌روازه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌روی خانه‌قیندا بكرێته‌وه و ناوچه‌كانی تری پارێزگاكه‌دا بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش تا 15ی نیسان، تا له‌و ماوه‌یه‌دا له عه‌لوه‌ی كه‌لاره‌وه سه‌وزه و میوه هاورده بكرێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتر (كه‌ركوك ناو) له راپۆرتێكدا نیگه‌رانی دوكاندار و خه‌ڵكی بڵاوكرده‌وه به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه و خۆراك له بازاڕه‌كانی خانه‌قین.
ئیداره‌ی دیاله له بڕیاره‌كانی رابردویدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو هۆكاری رێگری له گه‌یشتنی خۆراك له هه‌رێمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه به پشكنین و گومركدا تێناپه‌ڕن، بۆیه ته‌نیا ده‌روازه‌یه‌كی به‌ره‌و به‌غدا به كراوه‌یی بۆ بازرگانی هێشتبۆوه.
له هه‌ر قه‌زایه‌كی دیاله ته‌نیا یه‌ك به‌نزینخانه‌ی حكومی كراوه‌ده‌بێت
سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له چه‌ند رۆژی رابردودا وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی دیاله‌ی دایه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه له ده‌روازه‌ی پهرێوزخانهوه، هه‌موو شمه‌كێك به كوالێتی كۆنترۆڵ و چاودێریكردن و به‌دواداچوندا تێده‌په‌ڕن.
له پارێزگای دیاله، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 11ی نیسان درێژكراوه‌ته‌وه بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا، به‌هۆیه‌وه خواستی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆراك و میوه زیاتر بووه.
له بڕیاره نوێیه‌كانی تری شانه‌ی قه‌یرانی دیاله‌دا هاتووه، رێگه به هاورده‌ی هێلكه نادرێت تا كاتێكی نادیار، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌دا 50ی نرخی مۆلیده‌ی ئه‌هلییان كردووه، له‌مه‌ودواش هه‌موو به‌نزیخانه ئه‌هلییه‌كان داده‌خرێن و له هه‌ر قه‌زایه‌كدا، یه‌ك وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی حكومی ده‌كرێته‌وه.
لە پارێزگای دیالە، تائێستا نۆ حاڵه‌تی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنراوە، كە دوو حاڵەتیان گیانیله‌ده‌ستداوه و چواریان چاكبونەتەوە، بەڵام هیچ حاڵەتێك لە خانەقین تۆمارنەكراوە.
له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا گه‌یشتۆته 784 كه‌س، له نێویاندا 200 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و 54 مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه.