سێ سه‌رباز كوژران و سێ كه‌سیی دیكه‌ش برینداربون، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراوه‌وه له كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
دوایین روداو، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی نیسان بوو له گه‌ڕه‌كی خه‌زرای ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك، كه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لێكێندراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئه‌كسێنت.
عه‌قید مازن غه‌ریب، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاکه‌وتنی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه لێكندراوهوه شۆفێری هۆنداكه به‌سه‌ختی برینداربووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه".
شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله ناوی حسێن جومعه، ته‌مه‌ن 41 ساڵه، پاسه‌وانی باخچه‌یه‌که له پشتی مزگه‌وتی سه‌رمه‌دی له گه‌ڕه‌كی خه‌زرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی نیسان، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانێكی فرقه‌ی 14ی سوپای عیراقی‌دا ته‌قییه‌وه له قه‌زای دوبز (35كم خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك).
که‌ریم عزی، وته‌بێژی حه‌شدی ئیمامه‌ین له سنوری قه‌زای دوبز به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆمبه‌كه له نێوان گوندی حه‌لوات و قه‌راجی ناحیه‌ی سه‌رگه‌رانی دوبز به ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیادا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری تێدابووه و به‌هۆی مۆڵه‌ته‌وه له گهڕانهوهدابون".
له‌و روداوه‌دا سێ سه‌ربازی عیراقی كوژران و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك كراون.
ئه‌و روداوانه له كاتێكدایه كه‌ركوك له مانگی رابردوه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌شدا راگه‌یاندووه بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و جموجۆڵ زۆر كه‌مبونه‌ته‌وه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس و لیوای تایبه‌تی 61ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی شاریش سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون كه هه‌موویان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا كارده‌كه‌ن.