هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و سوید بڕی پێنج ملیۆن دۆلار به حكومه‌تی عیراق ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP).
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق (یونامی) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 6ی نیسان بڵاویكرده‌وه، حکومەتەکانی بەلجیکا، هۆڵەندا و سوید پێکەوە بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەرخاندەکەن بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچونی حکومەتی عیراق له قەیرانی كۆرۆنادا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كۆمه‌كه داراییه ته‌رخانكراوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له بنه‌ڕه‌تدا دانرابوو بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، به ئامانجی یارمەتیدان لە نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ناوچه زیانلێکەوتوه‌كانی شه‌ڕی داعش.
ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ زیادکردنی توانستی پشکنینه لە تاقیگەکاندا، لەگەڵ دابینکردنی کەرەستەی پاراستنی کەسیی بۆ کارمەندانی چاودێری تەندروستی، زیادکردنی ژمارەی قاوشەکانی جیاكراوە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتەکانی چاکبونەوە دوای بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسكراوه.
هاوكارییه داراییه‌كه له ئەنبار، دیالە، دهۆك، بەسرە، کەربەلا، نەجەف، نەینەوا و سەڵاحەدین خه‌رجده‌كرێن.
زینه عه‌لی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەره‌پێدان لە عیراق وتی "كۆنترۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا یەکەمین ئەولەویەتی حکومەتی عیراقییە، بە تایبەتی لە کاتێکدا ژمارەی توشبوان لە بەرزبونەوەدایە و ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی".
هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌ی كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بەهۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، هیچ بژاردەیەکیان نییە تەنیا ئەوە نەبێت بە شێوەیەکی کاتی چالاکییەکانیان بۆ سەقامگیری رابگرن، له‌بری ئه‌وه، به‌ده‌م ئه‌و قەیرانە تەندروستییەوه ده‌چن.
توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته هه‌زار و شه‌ش كه‌س، له نێویاندا 294 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 61 هاوڵاتیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
پێشتریش حكومەتی ئەمریكا بە بڕی 670 هەزار دۆلاری ئەمریكی هاوكاریی عیراقی كرد، لەڕێی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە و بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆڤید-19.
ئەو هاوكارییەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریكا، لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشییە گوازراوەکانی سەر بە ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتییەوەیه، به‌پێی راگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كه ئاداری رابردوو بڵاویكرده‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 208 وڵات و هه‌رێم، ژماره‌ی توشبوان زیاتر له ملیۆنێك و 286 هه‌زار كه‌سه، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 272 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و زیاتر له 70 هه‌زار كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.