سەدان كەس لە ئێزیدییەكان بەشدارییان كرد لە رێوڕەسمێكی ئایینی، ئەوەش بەپێچەوانەی بڕیاری هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم، كە جەختیانكردۆتەوە لە قەدەغەی هاتوچۆ و هەموو كۆبونەوە و رێوڕەسمێكی ئایینی.
چوارشه‌ممه 8ی نیسان، له کۆمه‌ڵگای خه‌تارێ لە ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بەشێك لە ئێزیدییەكان كۆبونەوە و سەردانی مەزارگەی ئایینەكەیان كرد، ئەوەش لە رێوڕەسمێكدا بەناوی ته‌وافی شهقسێ باتێ.
خه‌واجه خودێدا، وتاربێژی ئایینی ئێزیدی كە لەو رێوڕەسمەدا بەشداربوو، بە (كەركوك ناو)ی وت "ئێمە هه‌موو ساڵێک له 8ی نیسان به ژن و پیاوەوە به‌شدارده‌بین له رێوڕەسمهکانی ته‌وافی شهقسێ باتێ، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو خه‌ڵکێکی که‌متر به‌شدارییان تیادا کرد و ماوه‌ی رێوڕه‌سمه‌که ته‌نیا 15 خۆڵه‌ک بوو".
ئەوەش لەكاتێكدایە په‌رستگای لالش، كڵێسا و زۆرینه‌ی شوێنه ئاینییه‌كانی تر به‌ڕوی زیارهتكارانیاندا داخراون و نوێژی هەینیی بەكۆمەڵێش بەهەمان شێوە قەدەغەكرا. ئەوەش به ئامانجی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەروەها به‌پێی بڕیاری هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵكیش له شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه كراوە.
پێشتر لوقمان سلێمان، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن له په‌رستگای لالش له شێخان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 7ی ئاداره‌وه لالش و ته‌واوی شوێنه‌كانی تر داخراون، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خه‌ڵك، هیچ رێورهسمێكی ئایینی ئه‌نجامنادرێت".
بەڵام خه‌واجه خودێدا، وتاربێژی ئایینی ئێزیدی، لەبارەی رێوڕەسمەكەیان و قەدەغەی هاتوچۆوە، وتی "ئێمە ته‌نیا وه‌ک ئه‌رکێکی ئایینی ئه‌م تهوافهمان کرد و لەترسی كۆرۆنا رێگه‌مان نه‌دا خه‌ڵکێکی زۆر له‌نێو مهزارگەکه کۆببێته‌وه". زیاتر وتی "ئاگادارین هه‌موو رێوڕه‌سمه ئایینیەكان قه‌ده‌غه‌کراون، به‌ڵام ئێمه رێنماییه‌کانمان پێشێنهکردوه و پێویسته هه‌موو ساڵێک ئه‌م ته‌وافه بکرێت".
ته‌نیا وه‌ک ئه‌رکێکی ئایینی ئه‌م تهوافهمان کرد
رێوڕەسمی شهقسی باتێ، ماوهكەی رۆژێكە و دەیان وتاربێژی ئایینی ئێزیدی سەردانی مەزارگەكەیان دەكەن و وتاردەخوێنن.
لەو رۆژەدا هەر خێزانێك ئاژەڵێك سەردەبڕێت و گۆشتەكەی بەسەر دراوسێ و كەسانی كەمەرامەتدا دابەشدەكات. کچان و کوڕانیش بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان به‌جلوبه‌رگی تایبەتی ئێزیدی بەشداریی دەكەن.