زانیاریی باوەڕپێکراو لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ناوچەكانی جێناکۆك

خانه‌قین، ئاداری 2020، پشكنینی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ده‌روازه‌ی مونزرییه‌ لە سنوری نێوان پارێزگای دیالە و ئێران فۆتۆ: ئه‌میر خانه‌قینی

لە ناوچەكانی جێناكۆك لە عیراق، زانیاری هەڵە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. پارتنەری ئێمە (کەرکوک ناو)، لەگەڵ رێکخراوەکانی تردا بەشداری کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری باوەڕپێکراو دەربارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

ناوچەكانی جێناکۆک لە عیراق چوار پارێزگار لەخۆدەگرێت و سنوری هەیە لەگەڵ وڵاتی ئێراندا، کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر دەکات. (کەرکوک ناو) لەگەڵ میدیا لۆکاڵییەکانی تردا كاردەكات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری متمانەپێکراو لەتەواوی ناوچەكانی جێناكۆك.

"ئێمە زانیارییەکان دەگۆڕینەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئاسانتر بزانین بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە چۆنە لە هەر پارێزگایەکدا". سەرنوسەری (کەرکوک ناو)، سەلام عومەر، وادەڵێت.

ئاڵوگۆڕی زانیاری زۆر گرنگە لە نێوان پەیامنێراندا لەبەر ئەو رێکارانەی گیراونەتەوە بەر بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە. سەلام عومەر دەڵێت "هاوتوچۆی رۆژنامەنوسان زۆر قورس بووە. هەر پارێزگایەک رێکاری تایبەت بەخۆی گرتۆتەبەر. لەهەندێک ناوچە سێ بەڵگەنامەیان پێویستە بۆئەوەی رومالی باردۆخەکە بکەن".

 

دەستنیشان کردنی هەواڵی ناڕاست

ئامارە فەرمییەکان دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ئیدارە لۆکاڵیی و فیدراڵییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە. ئیدارەکان بەهۆری باردۆخی نەسەقامگیری دەیان ساڵاوە لاوازبون و ئەوەش بۆتەهۆی لەدەستدانی متمانەی خەڵکی پێیان.

"خەڵکی زانیاری دروستی تەواویان پێناگات، بۆیە زیاتر و ئاسانتر باوەڕ بە هەواڵی نادروست یان متمانەپێنەکراو دەکەن"، سەلام عومەر وایوت. لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، (کەرکوک ناو) هەوڵیداوە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی زانیاری ناڕاست لە رێگەی بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک بابەتەوە لەسەر چۆنییەتی پشتڕاستکردنەوەی هەواڵ.

بابەتەکان بەسێ زمان بڵاودەکرێتەوە، کوردی، عەرەبیی و تورکمانی. "ئێمە هەڵسەنگاندنی زۆرباشمان پێگەیشتۆتەوە بۆ بابەتەکانمان و لەلایەن چەند میدیایەکەوە بابەتەکان دوبارە بڵاوکراونەتەوە لە بە‌‌‌غداد"، عومەر وایوت.

corona.amar
نمونەی پۆستەرێكی (كەركوك ناو)، كە رۆژانە ئاماری ورد لەسەر توشبوانی كۆرۆنا، چاكبونەوە و مردووان بە پشتبەستن بە هەردوو وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ و هەرێم بڵاودەكاتەوە 

هەروەها، (کەرکوک ناو) ئاماری ڤایرۆسەکە لەلایەنی جیاوازەوە کۆدەکاتەوە لە عیراق و راپۆرت لەسەر ئاماری دروست بڵاودەکاتەوە. ئەمە ئامارە ناڕاستەکان دەردەخات و (کەرکوک ناو) دەکاتە سەرچاوەیەکەی باوەڕپێکراوی زانیاری لە ناوچەکە.

(کەرکوک ناو)، لە ساڵی ٢٠١١وە یەکێکە لە پارتنەرەکانی میدیای ئازادی بێسنور. لە ماوەی بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە، ئێمە پشتگیریان دەکەین بە دابینکردنی ماسک، پاکكەرەوە و دەستکێشی خۆپارێزی.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT