شانه‌یه‌كی نوستوی داعش ده‌ستگیركران و ژماره‌یه‌ك چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له سێ گه‌ڕه‌كی ناوشاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی نیسان به‌ڕێوه‌چوو له سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجاعه‌لی، فه‌یله‌ق و عه‌مه‌له شه‌عبی، كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند.
یه‌كێك له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هەواڵگریی، توانرا له هه‌ڵمه‌تێكدا شانەیەكی نوستوی تیرۆریستانی داعش دەستگیربكرێن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ هیچ زانیارییەكی زیاتری دەربارەی ده‌ستگیركراوه‌كان ئاشكرانه‌كرد، وتی "هەر كاتێك لێكۆڵینەوە ته‌واو كرا و دانپێدانیان وه‌رگیرا ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین".
هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكی تری ماڵ به‌ماڵ له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌له شه‌عبی و فه‌یله‌ق به‌ڕێوه‌چوو، به‌به‌شداری هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ت و ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تر.
هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ت، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و له سه‌ره‌تای 2019دا ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كران له جێی دژه‌تیرۆری عیراق، ئه‌وه‌ش به بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، تائێستا ده‌یان هه‌ڵمه‌تی ماڵ به‌ماڵ-یان ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه وتی له‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییانه‌ی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق و عه‌مه‌له شه‌عبی دەستبەسەر ژمارەیەك چەكی بێ مۆڵەتدا گیرا، هەر خاوەن چەكێكیش مۆڵەتی رێگەپێدراوی هەبێـت دواتر چه‌كه‌كه‌ی پێده‌درێته‌وه".
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیارێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك بۆ خستنه ئاماده‌باشی سه‌دا 100ی هێزه‌كانی پارێزگاكه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌منی له داقوق و ناوچه‌كانی تری باشوری كه‌ركوك رویدا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و پۆلیس كوژران و برینداربون.
لیوا عەلی موته‌شه‌ر، یاریدەدەری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كەركوك پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت "نەك هەر ئەمڕۆ، بەڵكو ماوەی 14 ڕۆژە هێزەكانی پۆلیسی كەركوك بەهۆی بڵاوبونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، تا ئەم ساتەوەختەش هەر لە حاڵەتی ئامادەباشیدا ماونه‌ته‌وه".
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، جگه له مه‌ترسی هێرشی چه‌كداری، زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به چڕی سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆن له‌ناوشار و ناوچه‌كانی تر، به ئامانجی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.