ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك خراونه‌ته ئاماده‌باشی سه‌دا 100ـه‌وه، به‌وانه‌یشی له پشوی خۆیاندا بون، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك هێرشی چه‌كداریی له چه‌ند رۆژی رابردودا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی نیسان، به‌بڕیاری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، داوا له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ند و چه‌كداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، تا له ئاماده‌باشیدابن.
به‌وته‌ی سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئامادە بۆ (كه‌ركوك ناو) "سەرجەم هێزەكان خراونه‌ته حاڵەتی ئامادەباشیەوە بە پۆلیس، فریاكەوتن و هێزی ئامادەوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش بووە بۆ سەر چەند ناوچەیەك".
سه‌رچاوه‌كه وتی راگەیاندنی حاڵەتی ئامادەباشی سەرجەم ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لە ئەركدا نین و پێویستە بگه‌ڕێنەوە بۆ دەوام.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌منی له داقوق و ناوچه‌كانی تری باشوری كه‌ركوك رویدا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و پۆلیس كوژران و برینداربون.
لیوا عەلی موته‌شه‌ر، یاریدەدەری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "نەك هەر ئەمڕۆ، بەڵكو ماوەی 14 ڕۆژە هێزەكانی پۆلیسی كەركوك بەهۆی بڵاوبونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، تا ئەم ساتەوەختەش هەر لە حاڵەتی ئامادەباشیدا ماونه‌ته‌وه".
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، جگه له مه‌ترسی هێرشی چه‌كداری، زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به چڕی سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆن له‌ناوشار و ناوچه‌كانی تر، به ئامانجی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.