دوای دوو مانگ له دوریی كه‌سوكاری و مانه‌وه له نێوان بازگه ئه‌منییه‌كاندا، هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی هاتوچۆی به روی سه‌دان كرێكاری ئێزیدیدا كرده‌وه، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی دوای دوو هه‌فته له كه‌ره‌نتینه‌كردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان.
كرێكاره ئێزیدییه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له 700 كه‌سه، بەر لە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەڕاستی مانگی ئازار لە بەغداو پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كاریان دەكرد، دواتر رێگەیان لێ‌گیرا و بۆ گەڕانەوە له‌رێی (كه‌ركوك ناو)ـه‌وه داوای هاوكارییان كرد.
سه‌میر سه‌ردار، خه‌ڵكی شنگاله و ئاواره‌ی كه‌مپی چهممشكۆی دهۆكه، ئه‌و له به‌غدا كرێكاری ده‌كرد و دوای دوو مانگ توانی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا كه‌سوكاری نه‌بینیووه و له كه‌ره‌نتینه‌دایه.
"له هۆڵێكی بچوكدا كهرهنتینهكراوین، خواردن هه‌یه، به‌ڵام شوێنی بۆ ئێمه بچوكه كه ژماره‌مان زۆره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر بیری كه‌سوكارم ده‌كه‌م، به‌ڵام ناتوانم تا دوو هه‌فته بگه‌ڕێمه‌وه ناو كه‌مپ" به‌وته‌ی سه‌میر بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه كه‌ره‌نتینه، 50 رۆژ له به‌غدا و بۆ هه‌فته‌یه‌كیش له بازگه‌كانی نێوان نه‌ینه‌وا و دهۆك گیریانخواردبوو.
(كه‌ركوك ناو)، پێنجشه‌ممه‌ی رابردو 16ی نیسان له‌رێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه بانگه‌وازی كرێكاره ئێزیدییه‌كانی بڵاوكرده‌وه، كاتێك به‌هۆی رێگری له تێپهڕبونیان رێگایه‌كی نێوان دهۆك و نه‌ینه‌وایان داخست.
سوفیان فارس، كرێكارێكی ئێزیدی خه‌ڵكی گوندی سریشكایه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ئێمه له (كه‌ركوك ناو) ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، دوای ئه‌وه لێپرسراوانی ئه‌منی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان كرد و كراین به دوو به‌شه‌وه، به‌شێك له‌وانه‌ی له كه‌مپدا ده‌ژین خرانه كه‌ره‌نتینه‌وه و به‌شێكیشمان نێردراینهوه ناوچه‌كانی خۆمان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به مه‌رجی ئه‌وه‌ی 14 رۆژ له ماڵه‌وه كهرهنتینهبین".
"ئێمه مانگێك له به‌غدا كه‌ره‌نتینه بوین، له‌م رۆژانه‌ش كاتێك رێگه‌مان بۆ كرایه‌وه تیمی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ كردم و سوپاس بۆ خوا سه‌ڵامه‌ت ده‌رچوم، به‌ڵام له ماڵی خۆم كه‌ره‌نتینه ده‌بم".
تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه، كه هه‌زاران خێزانی تێدایه، بۆیه هه‌وڵده‌درێت ڤایرۆسه‌كه نه‌گات كه‌مپ.
هه‌رمان میرزابه‌گ، جێگری میری ئێزدییان بۆ كاروباری خوێندكاران و گه‌نجان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كرێكارانه‌ی گیریانخواردبوو ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پارێزگای دهۆك، كه تائێستا به كرێكار و سه‌ربازی ئێزیدییه‌وه گه‌یشتونه‌ته زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌س، ئه‌وان بۆ 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن".
به‌وته‌ی هه‌رمان هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێزیدییه‌كان له بازگه‌كانی كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی خۆیان و له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ژماره‌یه‌ك كرێكاری تری ئێزیدیی كه دوای به‌ڕێكردنی هاوڕێكانیان گه‌یشتونه‌ته نزیك ناوچه‌ی به‌نداوی موسڵ، له بازگه‌ی ئه‌منی به‌ره‌و دهۆك ماونه‌ته‌وه و هێشتا رێگه‌ی تێپهڕبونیان پێنه‌دراوه.
هەردوو حكومەتی فیدراڵی عیراق و هەرێمی كوردستان، لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان داوه لەچوارچێوەی رێنماییەكان بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، جگە لە هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان، لەناو شارەكانیش بڕیاره‌كه بەچڕی جێبەجێدەكرێت.