حكومه‌تی عیراق، ده‌ستیكردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده روخاوه‌كه‌ی پردێ، كه بڕیاره له ماوه‌ی ساڵێك و دوو مانگدا ته‌واو بكرێت.
به‌بڕیاری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، بڕی 700 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی پردی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی پردێ، كه له چه‌ند ساڵی رابردودا به‌شێكی زۆری روخا.
عەبدولموتەڵیب نەجمەدین، بەڕێوه‌بەری ناحیەی پردێ بە (كەركوك ناو)ی وت "بوجەی دیاریكراو بۆ چاككردنەوەی پردەكە نزیكەی 700 ملیۆن دینارە و بڕیارە لە ماوەی ساڵێك و دوو مانگدا تەواو بكرێت".
بودجه‌كه له‌لایه‌ن سندوقی بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر له عیراق ته‌رخانكراوه، كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی كاره‌كانی پرۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ ده‌ڵێت نزیكه‌ی دوو مانگه كۆمپانیا به‌رده‌وامه له كاره‌كانی و "كارەكانی چاككردنەوەی پردەكە زۆر بە باشی دەڕوات، بەمپێیە بێت پێش وادەی ئاسایی دیاریكراو ته‌واو ده‌بێت".
عەبدولموتەڵیب وتی پرده له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كه‌ی خۆی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
ئه‌و پرده له ساڵی 1984دا دروستكراوه، به پانی هەشت مەتر و درێژیی 128 مەتر، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوكه به‌ره‌و هه‌ولێر.
راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كۆتایی ساڵی رابردودا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ناحیه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری) به هه‌ردوو سایده‌كه‌یه‌وه، ماوه‌ی 240 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
پردی پردێ ده‌كه‌ویته سه‌ر زێی بچوك، دوو رۆژ دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عیراقه‌وه روخا، له‌وكاته‌وه ته‌نیا له سایدێكیاندا پردێكی ئاسنین به شێوه‌یه‌كی كاتی دانراوه.