ته‌نیا له چاره‌كی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، دوو كرێكار گیانیانله‌ده‌ستداوه و 44ی دیكه برینداربون له‌كاتی كاركردندا، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌مڕۆ هه‌ینیی یه‌كی ئایاره، رۆژی جیهانی كرێكارانه و به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، كه‌مترین چالاكی و ناڕه‌زایی ئه‌و چینه سازده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردووه‌وه.
جاسم محەمەد، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ته‌واوی ساڵی 2019دا ته‌نیا شه‌ش حاڵەتی برینداربون و كەمئەندامبونی كرێكاران لە سەر كار تۆماركراوە، به‌ڵام له سێ مانگی ئه‌مساڵدا و به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی، 44 حاڵه‌تی برینداربونی كرێكار هه‌بووه".
ئه‌و ده‌ڵێت بڕوایان به ئاماره‌كان نییه و دڵنیان ژماره‌ی قوربانییان له‌وه زیاتره، به‌ڵام به‌شێك له كرێكاران "به‌دوای مافه‌كانی خۆیاندا ناڕۆن یان به‌شێك له سه‌رمایه‌داران له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كرێكاره قوربانییه‌كه‌دا به بڕه پاره‌یه‌ك رێكده‌كه‌ون بێ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی و پۆلیس له روداوه‌كه ئاگاداربكه‌نه‌وه".
رۆژی جیهانی كرێكاران له كاتێكدایه، بارودۆخی كرێكاران به تایبه‌ت له كه‌ركوك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، به‌وپێیه‌ی چه‌ند مانگێك له‌به‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌یانتوانی كاربكه‌ن كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی بژێوی هه‌زاران كه‌س بوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی به (كەركوك ناو)ی وت "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداربین له‌مساڵدا دوو كرێكار گیانیانله‌ده‌ستداوه له‌كاتی كاركردندا، یه‌كێك دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجه‌عه‌لی بوو له كاتی دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كدا له شه‌قامی ئه‌تڵه‌س كه‌وته خواره‌وه".
سه‌رباری سه‌ختی پیشه‌كه، كرێكارانی كه‌ركوك به زه‌حمه‌ت كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت و به‌شێكیان رۆژانه ده‌چنه گۆڕیانی ئه‌حمه‌دئاغا له‌ناوشار، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕوانی به‌بێكار ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
"له ئاداری 2019دا بوو، سه‌قاڵی به‌ستنی سه‌قفی دوه‌می خانویه‌ك بوین و من كه‌وتمه خواره‌وه بۆ حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه، به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر به‌ر بڕبڕی پشتم كه‌وت و له‌وكاته‌وه له ماڵه‌كه‌وه كه‌وتوم" سه‌ردار عه‌بدوڵا (43 ساڵ) وای وت.
سه‌ردار خێزنداره و یه‌ك منداڵی هه‌یه، پێشتر كرێكاری ده‌كرد و به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر پشتی كه‌وت، نه‌ك ناتوانێت كاربكات، به‌ڵكو تاوانی هه‌ستانه سه‌رپێی نییه، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیوادارم لە كرێكاران هەر كەسێك كاری خۆی نەبو ئەنجامی نەدات تا بە دەردەكەی من نەچێت".
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له كه‌ركوك، له 2005 تا 2018 زیاتر له 90 هه‌زار كه‌س وه‌ك بێكار ناوی خۆیان تۆماركردووه و رێژه‌كه‌ش له زیادبوندایه.