هاوپه‌یمانی "پارێزگا ئازادكراوه"، ته‌نیا رۆژێك دوای پێكهێنانی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك و كه‌سایه‌تی سیاسی، داوای سێ وه‌زاره‌ت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقی ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی.
پێنجشه‌ممه 30ی نیسان، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له داواكارییه‌كدا بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق، داوای سێ وه‌زاره‌تی كرد.
هاوپه‌یمانی "پارێزگا ئازادكراوه‌كان"، رۆژی پێشتر، 29ی نیسان، له ماڵی خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی میحوه‌ر پێكهێنرا.
محه‌مه‌د ئیقبال، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی نه‌ینه‌وا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت مافی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان سێ وه‌زاره‌ته له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، ئه‌وه‌ش به ره‌سمی راده‌ستی ناوبراو ده‌كه‌ن تا بۆچونی وه‌ربگرن، ئه‌وكات هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و سیاسی چونه‌ته پاڵ ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه، له نێویاندا وه‌ك له وێنه‌ی كۆبونه‌وه‌ی دامه‌زراندنیدا ده‌ركه‌وت محه‌مه‌د ئیقبال، وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده و خالید عوبێدی، وه‌زیری پێشوتری به‌رگری ئاماده‌بون.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانییه‌كه به‌ڵێنیداوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی پارێزگا و ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی شه‌ڕی داعش، له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی بێسهروشوێنانن، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوبراو.
هاوپه‌یمانی "پارێزگا ئازادكراوه‌كان"، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای ئازادكردنی ته‌واوی زیندانیانی بێتاوانی كردووه، به پێویستی ده‌زانێت چه‌ك ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بێت، حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كان پاشه‌كشێ بكات و به یاسای لێبوردنی گشتیی‌دا بچنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و هاوپه‌یمانێتییه به (كه‌ركوك ناو)ی وت ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وان كوتله‌ی هاوپه‌یمانی هێزه عیراقییه‌كانه، كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه خواستی ئه‌وان ته‌نیا به‌شداری له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی نییه، به‌ڵك بڕیاره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی پێكبهێنن.
مسته‌فا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق، لە 9ی نیسان، به پشتگیری زۆرینه‌ی لایه‌نه شیعه، كورد و عه‌ره‌بی سونه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران راسپێردرا و 9 رۆژی لەبەردەمدا ماوە تا پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تری سیاسی له نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت حزبی حه‌ل به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ربولی، یه‌كێكه له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی سونه كه پاڵپشتی هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ناڵی دیجله‌ی راسپاردووه تا دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ر كه‌سێك ئاشكرابكه‌ن كه له كوتله‌كه‌ی حه‌لبوسی كارده‌كات، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی، كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سونه بوو له په‌رله‌مانی عیراق، له ئایاری 2019دا ئینشیقاقی تێكه‌وت به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه و له ئه‌نجامدا، هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی هێزه عیراقییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی به سهرۆمایهتی خه‌میس خه‌نجه‌ر لێكهوتهوه.