حزب و عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوك، داوای هێزی زیاتر و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دژی گروپه چه‌كدارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌هۆی زیادبونی هێرش و روداوه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
ته‌نیا شه‌وی رابردوو، 4ی ئایار له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی كه‌ركوك زیاتر له پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربون.
محه‌مه‌د ره‌ییاشی، وته‌بێژی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردۆته سه‌ر حه‌شدی عه‌شایه‌ری وه‌سفی عاسی له ناحیه‌ی ره‌شاد، كاتێك هێز بۆ پاڵپشتی حه‌شد رۆیشتون، بۆمبی چێنراو پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له حه‌شد كوژران و سێی دیكه برینداربون".
ئه‌و پێیوایه هۆكاری زیادبونی جموجۆڵه چه‌كدارییه‌كان، فراوانی ناوچه‌كه و دواتر ململانێ سیاسییه‌كانه، بۆیه "پێویسته هه‌موان یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست روبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه ببینه‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی ئایار، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له چه‌ندین ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد.
مەیسەم حەمدانی، میری هۆزی ئەلبوحەمدان لە عیراق كه هاوكات لێپرسراوی فه‌وجی دوی حه‌شدی شه‌عییه، شه‌وی رابردوو داوای له عه‌شیره‌ت و خه‌ڵكی باشوری رۆژئاوای کەرکوک كرد چه‌ك هه‌ڵبگرن دژی چەکدارانی داعش.
هه‌فته‌ی رابردووش به‌ره‌ی توركمانی، له‌رێی نوسراوێكی حه‌سه‌ن تۆران، جێگری سه‌رۆكی پارته‌وه به فه‌رمی داوای ناردنی هێزی زیاتری بۆ كه‌ركوك كرد، به‌هۆی روداوه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
به‌پێی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ (كه‌ركوك ناو)، له گوندی شمێت سەر بە قەزای حەویجە، داعش به قه‌ناس ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه، دوو سەربازی سەر بە فەوجی 3ی لیوای 51ی سوپای عیراقی كوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له ناوچه‌ی غێده له قه‌زای داقوق، سێ چه‌كداری داعش كه‌وتونه‌ته كه‌منی هێزه عیراقییه‌كانه‌وه و كوژراون.
جەودت عەسافی، لێپرسراوی راگەیاندنی لیوای 16ی حەشدی شەعبی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چاودێری جموجۆڵه‌كانی داعشمان كرد و توانیمان بە چەکی قورس بۆردومانیان بکەین، له ئه‌نجامدا داعشێك كوژرا و سێ كه‌سی تریان به برینداری هه‌ڵاتن".
له دوایین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت به كه‌ركوك، پێشنیازی پێكهێنانی فه‌رمانده‌ییه‌كی نوێی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كراوه، به به‌شداری هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە نێویاندا پێشمەرگە.
ناسر هەرکی، ئەندامی لیژنەی بەرگریی و ئاسایش لە پەرلەمانی عیراق، 28ی نیسان دوای كۆبونه‌وه‌كه بە (كەركوك ناو)ی وت "داوای هەماهەنگی حكومەتی هەرێم کرا بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لە پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك".
روداوه ئه‌منییه‌كان له كاتێكدایه زۆرینه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له دوو مانگی رابردودا سه‌رقاڵی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و خۆپارێزی له كۆرۆنا بون.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیه‌كانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.